عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پیشوازی له‌ شاندێكی ڕێكخراوی ۱٤ / ٤ ده‌كات

06.06.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەمە ٦ی حوزەیرانی ۲۰۲۲ لە دیوانى وەزارەت عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پیشوازی له‌ لە شاندێکى رێکخراوى ۱٤ / ٤ بەسەرپەرشتى بەڕێز (عبدالرحمان خورشید) كرد.
لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر بابەتى کێشەو داواکاریەکانى ڕزگاربوانى شاڵاوەکانى ئەنفال و خزمەتگوزارییەکانیان، لە بەرامبەردا وێراى ئەوەی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان لەنزیکەوە گوێ بیستى داواکارى و گرفتەکانیان بوو، دڵنیایی پێدان کە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بەردەوام ئەبێ لە کاروانى پێشکەشکردنى خزمەتگوزاریەکانى بە کەسانى شایستە و ئەو چین و توێژانەى کە لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکاندا دیاریکراون و بەڵێنی پێدان کە بەدواداچونی جدی بۆ گرفت و داواکاریەکانیان بکات.
ڕێکخراوی ۱٤ / ٤ بۆپرسی ئەنفال و جینۆساید رێکخراوێکى ناحکومى وخۆبەخش و قازانج نەویستی مۆڵەت پێدراوە لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە و کاردەکات لە بواری پرسی ئەنفال وجینۆسایدی گەلی کوردستان بەگشتی.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ