بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی گرانی خۆراك یاسا ده‌رده‌كرێت

08.06.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەم 8ى حوزه‌يرانى 2022 فراكسیۆنی سەدر هۆشداری دا لە كەمبوونەوەی مادەكانی خۆراكیی ناو فۆرمی بایع، هاوكات رایگەیاند كە ئەوەی ماوە، "بەشی دوو مانگی داهاتوو ناكات".
لەلایەكی ترەوە، "عەمار ئەلعامیری" پەرلەمانتاری عێراق، لە لێدوانێكدا وتی "بە پشت بەستن بە ئامار و هۆشدارییەكانی رێكخراوی "فاو"، دنیا لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا بەرزبوونەوەی نرخی مادە خۆراكییەكان بەخۆیەوە دەبینێت، بۆیە پێویستە ئەمڕۆ یاسای پاراستنی ئاسایشی خۆراك لە پەرلەمان پەسند بكەین، بۆ ئەوەی عێراق رووبەرووی هەموو ئەو ئالنگارییانە ببێتەوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی مادە خۆراكییەكان دروست دەبێت و رێگر بین لەو برسییەتی و گرانیەی رووی لە دنیا كردووە"

زۆرترین خوێندراو