عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود سوپاسی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

09.06.2022
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ی حوزه‌برانی 2022 دیوانی وه‌زاره‌ت عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان پێشوازی کرد لە ژماره‌یه‌ك پەرلەمانتارانی ئەڵمانیاى فیدڕاڵ ماکس لوکسى و قاسم تاهر صالح و کونسوڵى ئەڵمانیا بە وەکالەت دکتۆر سڤێن مۆسلەر و شاندى یاوەریان.
لە دیدارێکدا عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد لەبەرانبەر هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، هەروەها باسی لە قوربانییەکان و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان کرد کە لەسەر خاکی كوردستان لەلایەن داگیرکەرانەوە .
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان داوای له‌ پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ كرد پشتیوانی بكه‌ن له‌ بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانانەی بەرانبەر گەلی کوردستان کراون.
پاشان بەڵگەنامە و دیکۆمێنت لەسەر جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و قەڵغانی ڕێز پێشکەش بە پەرلەمانتارانی ئەڵمانیای فیدراڵ و کونسوڵى ئەڵمانیا کرا و جەختمان لە هەماهەنگى هاوکارى نێوان هەر دوولا کردەوە.

زۆرترین خوێندراو