عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه‌

13.06.2022
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ دووشەمە۱۳ي حوزەیرانی ۲۰۲۲ قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە نووسینگەى تایبەتى خۆی لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ شاندێکى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبوووه‌وه‌ کە پێکهاتبوون لە عه‌بدوڵڵا حاجى محمود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و سیروان عزیز، بەڕێوەبەرى دەستەى گشتى بۆ بەڕێوەبردن و وەبەرهێنانى داهاتەکان و ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى شەهیدان وئەنفالکراوانى سلێمانى لە کۆبوونەوەکەدا بە ئامادەبوونی محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان گفتوگۆ کرا لەسەر شێواز و میکانیزمەکانى گەشەپێدانى بوارى وەبەرهێنان لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ زیاتر خزمەتکردنى خانەوادەى سەربەزى شەهیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى.

زۆرترین خوێندراو