ڕوونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی دابه‌شنه‌كردنی به‌نزینه‌ 800 دیناریه‌كه‌ ده‌درێت

17.06.2022
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی دابەشکردنی بەنزینی800دیناری بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "رەنگە رۆژانە دابەشکردنی بەنزینەکە دوابکەوێت بەڵام دابەشی دەکەن ئەگەر لەشەویشدا بێت و دواکەوتنەکە لەدەسەڵاتی ئەواندا نییە."

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی درەنگ باركردن و درەنگ گەیشتنی بە وێستگەكان دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری دواكەوتوە كە بڕیاربو ئەمڕۆ(هەینی) دەست بە دابەشكردنی بكرێت و دەشڵێت: ئەگەر لە شەویشدا بێت، دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە، لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكرده‌وه‌"وەك پێشتر رامانگەیاند ئەمڕۆهەینی بەنزینی نورماڵ بەنرخی 800دینار لەناو شاری سلێمانی و دەرەوەی شار لەو وێستگانەی کە دیاریکراوە بەردەست دەبێت و رۆژانەش بەردەوام دەبێت."
جەختیشی كردۆتەوە كە "رەنگە رۆژانە دابەشکردن دوابکەوێت، بەڵام دابەشدەکرێت ئەگەر لەشەویشدابێت."
سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی بەنزینەكە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی وتویەتی، دواكەوتنەكە پەیوەستە بە "درەنگ بارکردن و درەنگ گەیشتنی بە ویستگەکان کە بەدەرە لەدەسەڵاتی ئێمە و ئەو کۆمپانیایەی کە بەم کارە هەڵدەسێت ئەوەش بەهۆی میکانزمی داگرتن و بارکرنەوە."
هەروەها لەكۆتاییدا وتوشیەتی"بەو هیوایەین بتوانین چارەسەرەی  ئەم گرفتەش بکەین لەزوترین کاتدا."


زۆرترین خوێندراو