له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ په‌له‌وه‌رخانه‌یه‌ك ده‌سوتێت

06.07.2022
جەماوەر نیوز
ئاگر لە پەلەوەرخانەیەکی سنووری هەڵەبجە کەوتەوە؛ گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە دەڵێت، بەهای 270 هەزار دۆلار زیانی هەبووە.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 6ـی تەمموزی 2022، رائید زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە ڕایگه‌یاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 11:15 ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی ئاگرێک لە پەلەوەرخانەیەک لە گوندی بەکراوا، دەستبەجێ تیمەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە، بەڵام بەهۆی ئەو ماددانەی کە پێداویستی پەلەوەرخانەکەن و لەنێویدابوون ئاگرەکە زۆر تەشەنەی کردبوو کە بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە." 
بەگوێرەی ئەو خەمڵاندنانەی بەرگریی شارستانی هەڵەبجە بۆ زیانەکانی رووداوەکە کردوویەتی، بەهای 270 هەزار دۆلار زیانی ماددەی هەبووە؛ زانیار عومەر وتیشی، "بەگوتەی خاوەنی پەلەوەرخانەکە 25 هەزار جووچکی تێدابووە و سووتاون." 

زۆرترین خوێندراو