ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند له ئێستادا رۆژانە نزیكه‌ی 16 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان ده‌درێت، تا مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش چوار وێستگەی دیکە دەکەونە کار و به‌مه‌ش دەتوانرێت کارەبای زیاتر بۆ هاوڵاتیان دابینبكرێت.
کەمال محه‌مه‌د، وەزیری کارەبا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ عادل كه‌ریم، وه‌زیری كاره‌بای عێراق رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر شەرمەزار دەکەن و به‌هیچ جۆرێك ئه‌و هێرشانه جێگەی قبوڵکردن نین، پێویستە لایەنە ئەمنیەکان بەدواداچونی جدی له‌وباره‌یه‌وه بکەن.
وتیشی "لە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوتی عێراق گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە کراوە به‌تایبه‌ت پاراستنی ئاسایشی ئەو كێڵگه نه‌وتی و غازیه‌كان، بەرپرسیارێتی حکومەتی عێراقە كه بەدواداچون بۆ ئەم هێرشانە بکات و کۆنتڕۆڵی ئەم کردارانە بکات".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052