جەماوەر نیوز
هێڤیدار ئەحمەد، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان لە هەژماری خۆی نووسیوویەتی، چۆن دەبێت کارەبای مۆلیدە 11 کاتژمێر و کارەبای حکومیش 16 کاتژمێر هەبێت، ئەوە دەبێتە 27 کاتژمێر لە رۆژێکدا.
بۆیە دەڵێت، "کارەبای مۆلیدە لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕۆژانە 8 کاتژمێر و 22 خولەکە، هەر خاوەن مۆلیدەیەک داوای پارەی 11 کاتژمێری کرد یەک دیناری نەدەنێ، بەڵکو تەنها پارەی 8 کاتژمێر و 22 خولەک بدەن".