حكومه‌تی هه‌رێم پشووی ڕاگه‌یاند

06.08.2022
جەماوەر نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان 8ی ئەم مانگەی وەکو پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکان راگەیاند.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: "رۆژی دووشەم 8ی ئابی 2022 کە دەکاتە رۆژی 10ی موحەڕەمی 1444ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و رۆژی سێشەممە 9ی ئابی 2022 لە ھەموو دامودەزگاکان دەوامی فەرمی دەبێت".