عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌

15.08.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئابی 2022 عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بە ئامادەبوونى بریکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرى گشتى دیوان لەگەڵ هەر سێ بەڕێوەبەرى گشتى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک کۆبووه‌.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر ئیشوکارەکانی ڕۆژانەى ئەو فەرمانگانە بۆ خزمەتکردنى باشترى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و چارەسەر و پلانى پێویستیش دانرا بۆ ئەو گرفت و ئاستەنگانەى کە لە ئاکامى کارى ڕؤژانەیاندا درووست دەبن.