عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ ژماره‌یه‌ك زیندانی سیاسی ده‌كات

16.08.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ ١٦ى ئابى ٢٠٢٢،لە دیوانی وەزارەت عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشوازیکرد لە ( هەژار غازی) و (دڵشاد سەروەر) و (نەجات ئازاد) کە سێ لەو کەسانەن لەناو زیندانەکانی رژێمی روخاوی رەفتار فاشی بەعس لە دایکبوون و تا ئێستا وەک پێویست لێیان نەپرسراوەتەوە.
لە نزیکەوە وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بەووردی گوێبیستی کێشەو داواکاریەکانیان بوو وە رێگەی پێویست گیرایە بەر بۆ چارەسەرکردنی کێشە و داواکاریەکانیان.

زۆرترین خوێندراو