د. عه‌بدولواحید: كه‌سێكى نه‌ته‌وه‌یی نیم

17.08.2022
جەماوەر نیوز
د. عه‌بدولواحید محه‌مه‌د، پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر ڕایگه‌یاند "من كه‌سێكى نه‌ته‌وه‌یی نیم، به‌ڵام دڵم بۆ میلله‌ته‌كه‌م ژان ئه‌كات و هه‌میشه‌ حه‌زئه‌كه‌م داهێنانه‌كان به‌ناوى میلله‌ته‌كه‌مه‌وه‌ بن و ناوى كورد له‌سه‌ر پێشكه‌وتن و توێژینه‌وه‌كان بێت.
وتیشی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ یه‌كێك له‌ داهێنانه‌كانم له‌ بوارى پزیشكیدا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌رى فتق ناو ناوه‌ (كورد ته‌كنیك). ئه‌م داهێنانه‌ له‌ جۆرناڵێكى زانستى جیهانيى بڵاوبووته‌وه‌ و ئێستا له‌ وڵاتان سوودى لێوه‌رده‌گیرێت و پیاده‌ ده‌كرێت ".