هونەرمەند گۆڤار ئەنوەر کۆچی دواییکرد

21.08.2022
جەماوەر نیوز

گۆڤار ئەنوەر لەساڵی 1978 لە گەڕەکی کورانی شاری هەولێر لەدایکبووە و فەرمانبەر بوو لەبەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ.
لەساڵی 1993 یەکەم کاری هونەری بەشداریکردن بووە لە شانۆگەرییەک لە قوتابخانەی ئیبن خەلەکان، بۆ یەکەمجاریش لەساڵی 1997 بەشداری کورتە فیلمێکی کردووە بەناوی (منم دکتۆر)، بەشداریی لە 5 فیلمی سکرین، 2 کورتە فیلم، فیلمێکی سینەمایی درێژ، 17 شانۆگەری و 19 درامادا کردووە