
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم 70 کورسی خوێندنی ماستەر و 17 کورسی خوێندنی دکتۆرا بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی رادەگەیەنێت.
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان کە ئەمڕۆ پێنجشەممە وێنەیەکی دەست جه‌ماوه‌رنیوز کەوتوە،"70 کورسی خوێندنی ماستەر و 17 کورسی خوێندنی دکتۆرا، لە پسپۆڕییە جیاوازەکاندا بۆ فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەکی رادەگەیەنێت، کە لەکاتی دەرچونی ناوی کاندید بۆ خوێندن بەپێی رێککارەکانی رێنماییەکان وەزارەت تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدات بە موچەى بنەڕەتی و دەرماڵەى جێگیر (دەرماڵەى بڕوانامە نەک دەرماڵەى تایبەت %50 دەرماڵەى خێزان و منداڵ).
هەر لە نوسراوەکەدا هاتوە،" ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان، و سەرجەم فەرمانبەرانی خاوەن پلەی (باڵا/أ) و پلەی (باڵا/ب) ناتوانن داوای مۆڵەتی خوێندن بکەن، ئەگەر درێژە بە خوێندن بدەن بڕوانامەکانیان یەکسان ناکرێت و هیچ ماف و ئیمتیازاتێکیان پێ‌نادرێت".
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052