وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

15.09.2022
جەماوەر نیوز
ڕوونکردنەوە بۆ هەموو لایەک
هەواڵ و دەنگۆیەک لە هەندێک دەزگای میدیای چەواشەکار و پەیجی بێ ناونیشان بڵاو بوەتەوە کەگوایە وەزیری شەهیدان و ئەنفال کراون دژی بڕیاری ناساندنی قەزای چەمچەماڵ بووە بە پایتەختی شەهیدان ، سەرلەبەری ئەو دەنگۆ و هەواڵانە ناڕاستەو دوورە لەڕاستییەوە، هەمووان دەزانن ئەو بڕیارە لەدەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستانە ، بۆیە ئەو پەرلەمانتارانەی خۆیان بە نیگەران و خەمخۆری شەهیدان دەزانن دەتوانن لە پەرلەمانەوە بڕیاری بۆ دەربکەن و چی تر موزایدە نەکەن بەناسنامەی شەهیدان.
بۆیە چەمچەماڵ پێویستی بە خزمەتگوزارییە نەک شتی تر .
وەزیری شەهیدان هەمیشە خەم خۆری کەس و کاری سەربەرزی شەهیدانە.

زۆرترین خوێندراو