عەبدوڵڵا حاجی مەحمود لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵا کۆدەبێتەوە

21.09.2022
جەماوەر نیوز

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ى ئەیلولى ٢٠٢٢ لە دیوانى وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتى هەرێمى کوردستان عەبدوڵڵا حاجى محمود ،وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و دکتۆر ئارام محەمەد، وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانى گشتى هەردوو وەزارەت کۆبوونەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێنمایى دارایى ژمارە(٢٣)ى ساڵى ٢٠٢٠ ( ڕێنمایى تایبەت بە خزمەتگوزارى خوێندن و تەندورستى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى) و خزمەتگوزاری و پێداویستیەکانی کچ و کوڕ و هاوسەری شەهید و زیندانیانی سیاسی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە کۆتاییدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەخزمەتکردنی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی.

زۆرترین خوێندراو