ته‌ندروستی سلێمانی ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

24.09.2022
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ دوای ئەوەی لەبەرواری ۲۰۲۲/۹/۲۲ لەخوێندنگایەك لەناوشاری سلێمانی زیاتر (۱۰۰) خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید تایبەت بەمنداڵان دەکەن بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵەتە ڕاستەوخۆ بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە( چاودێری تەندروستی ٫ یەکەی ئاو ٫ تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لەدۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت ،
دواتر بەڕێوەبەراتی خۆپاراستنی تەندروستی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری خۆپاراستن و لێپرسراوی چاودێری تەندروستی سلێمانی لیژنەکان پێکهێنراو سەردانی خوێندنگاکەیان کرد دوای ئەنجامدان و پشکنینی :-
۱-ئامادەکردنی خواردن بۆ خوێندکاران لەفرۆشگای خوێندنگاکە بەشێوەیەکی (نا تەندروست ) ئامادەکرابوو ،
۲-دوای وەرگرتنی نمونەی سەرچاوەی دابینکردنی ئاو لە خوێندنگاکە دەرکەوت ئەو ئاوەی لەڕێگەی (بیرەوە) دابین دەکرێت و وە خوێندکاران بەکاری دەهێنن لەڕوی (بەکتریۆلۆجی) وە (نەشیاوە) بۆخواردنەوە ناگونجێت .

زۆرترین خوێندراو