له‌ ده‌ربه‌ندیخان دوو هاووڵاتی دەستگیر ده‌كرێن

25.09.2022
جەماوەر نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لەڕاگەیاندراوێکدا بڵاویكرده‌وه‌ " مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە هاوکاری کارمەندانی ئاسایشی بازگەی تونێلی دەربەندیخان توانیان ( ٢ ) هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە ژمارەیەک ئاژەڵی ماڵیان پێدەبێت و لەناویشیاندا ( ٢ ) کەڵی کێوی تێدا دەبێت بە مەبەستی گواستنەوەیان بەشێوەیەکی نایاسایی ، هەروەها دەستگیرا بەسەر ( ١ ) ئۆتۆمبێل .
پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی".

زۆرترین خوێندراو