لیستێکی كه‌ی زیندانییانی سیاسی بۆ موچەی بەردەوام ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

25.09.2022
جەماوەر نیوز

لیستی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت.
ئاماژە بە فەرمانی وەزاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌فالكراوان به‌ ژمارە (١٤١١)لەرێکەوتی٢٥ / ٩ /٢٠٢٢ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (٩٢٦ ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و کە هیچ موچەی تریان نییە ، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، لەکاتی هاتنی موچەی مانگی (١٠ )ی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.
بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە :
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پيويستيان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
٣- ئه وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تريان هەيه لەماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كەمنحەى زيندانى سياسى وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.





Share


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ