جەماوەر نیوز
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بازاڕی تایبه‌ت به هه‌نارده‌ی هه‌ناری له هه‌ولێر به‌سه‌ركرده‌وه، له وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌نارده‌كردنی هه‌ناری هه‌ڵه‌بجه و زاخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌رگایه‌كی نوێیه به‌ڕووی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هه‌نار هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022 له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ بازاڕی كارفۆر، بۆ رۆژنامه‌نووسان دواو وتی: "ئێمه توانیمان بۆ یه‌كه‌مجار به‌روبوومی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین. ئه‌مه به‌ڵێنێك بوو پێشتر داومانه، ئێستا سوپاس بۆ خودا كردمان به كردار".
وتیشی: "ده‌رگایه‌كی نوێ به‌ڕووی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه رێگه خۆشكه‌ره بۆ هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، "ئه‌مجاره بۆ كه‌نداو هه‌نارمان ناردووه، ئه‌مه ده‌ستپێكه، له قۆناغه‌كانی داهاتوودا به نیازین، هه‌نجیر، ترێ، سێ‌و و هه‌نگوین ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ین. ئێستا له چه‌ندین وڵاتی كه‌نداو به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌سته".
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپادا له‌سه‌ر هێڵن بۆ كردنه‌وه‌ی بازار به رووی به‌رهه‌می هه‌رێمی كوردستاندا، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاییه‌كانیش قسه‌مان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌نارده‌ی بازاڕی وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ین".