ئومێدخۆشناو: کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای هەولێر کەمتره‌ به‌ به‌راورد به‌ شوێنه‌كانی تر

04.12.2022
جەماوەر نیوز
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، نرخی سووتەمەنی لە هەولێر کۆنترۆڵکراوە، بەڵام بەراورد بە پاریزگاکانی دیکە کارەبای نیشتمانی لە هەولێر کەمترە، بۆیە پارەی ئەمپێری کارەبای موەلیدە زیاترە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە بەردەوامی رۆژانە نزیکەی یەک کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتمانی لە پارێزگای هەولێر کەمترە  بەراورد بە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە زیاتر بێت.
پارێزگاری هەولێر رەتیدەکاتەوە، لە هەولێر پارەی زیاتری کارەبای موەلیدە لە هاووڵاتییان وەرگیرابێت و دەڵێت: "یەک لیژنە بۆ دیارکردنی پارەی کارەبای موەلیدە هەیە مانگانە بە هەڵسەنگاندن کرێی کارەبای شارەکان دیاریدەکرێت".
سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی ئومێد خۆشناو رایگەیاند، ئەوانیش سەرنج و تێبینیان لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی هەیە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان قسەیان کردووە، هیواخوازن پرۆسەکە خێراتر بکرێت، بۆ ئەوەی لەناو شاری نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکرێت.

زۆرترین خوێندراو