ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ هەینی، 20كانونی دووه‌می 2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ خێزانی هەردوو قوربانیی رووداوەکەی مێردین قسەی کرد. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وێڕاى ده‌ربڕينى "هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى قوربانييان" سەرۆکی هەرێمی کوردستان "هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."
بەرەبەیانی رۆژی 19ی كانونی دووه‌می 2023 لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردین‌ی باکووری کوردستان، پێنج هاونیشتمانیی خەڵکی دهۆک لە ئۆتۆمبێلێکدا کوژران. ئەو رووداوە هەر زوو کاردانەوەی لێکەوتەوە. پارێزگاری مێردین گوتی، چوار کەس لەسەر رووداوی کوشتنی چوار هاونیشتمانییەکەی دهۆک لە مێردین دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەی وردیش لە رووداوەکە بەردەوامە.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2023/1/20 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ هه‌دوو بنه‌ماڵه‌ى قوربانييانى دهۆك، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ‌كردن كه شه‌وى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ى نسێبين ـ ى سه‌ر به پارێزگاى مێردين له توركيا، له ئه‌نجامێكى په‌لامارێكى چه‌كداريدا، گيانيان له ده‌ست دا.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى قوربانييان، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى قوربانييان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ى قوربانييانى دڵنيا كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى توركيا له نزيكه‌وه به‌دواداچوون ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ى تاوانباران ده‌درێنه دادگا و به سزاى خۆيان ده‌گه‌ن.
لاى خۆيانه‌وه خێزان و كه‌سوكارى هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى قوربانييان، سوپاس و پێزانينيان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى و داوايان كرد لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانيان به‌رده‌وام بن تاكو تاوانباران و بكوژانى ئه‌ندامانى خێزانه‌كانيان ده‌ده‌رێنه دادگا و به سزا ده‌ده‌رێن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052