جەماوەر نیوز
عومەر بەکر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە وا بڕیارە رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٨ـی كاونی دووهمی ٢٠٢٣ کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەنجام درێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە شاندی پارتی بە سەرۆکایەتی (مەحمود محەمەد) ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و، ئەندامێتی (د. هێمن هەورامی، عەلی حوسێن، د. پشتیوان سادق) ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و (د. ئومێد سەباح) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی دەبێت.
هەروەها شاندی یەکێتی پێکدێت لە ( قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئاسۆ ئەڵمانی، ئەمین بابە شێخ، د. دارا).
عومەر بەکر راشیگەیاند، کە کۆبوونەوەکە لە شاری سلێمانی دەبێت.
.