جەماوەر نیوز
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا پاسی یانەی گازی باکوور لە ڕێگەی کەرکوک _ سلێمانی وەرگەڕا، پاش ئەوەی كاتژمێر 10:30ـ ی ئەمڕۆ پێن شهممه پاسێک کە یاریزانانی یانەی گازی باکوری تێدابوو، لە کەرکوکەوە بەرەو سلێمانی بەرێ کەوتووە بە مەبەستی ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە لەگەڵ یانەی وەرزشی دەربەندیخان، کۆنتڕۆڵ لەدەستدەدات و وەردەگەڕێت.
سەرجەم یاریزانەکان سەلامەتن ، بەهۆی رووداوەکەش یارییە دۆستانەکە هەڵوەشێنراوەتەوە.