پاڕێزگاری سلێمانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی وڵاتان ده‌كات

07.04.2023
جەماوەر نیوز

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکەین و ناڕەزایەتیی خۆمان بەرامبەر تێکدانی ئاسایش و ئارامیی پارێزگاکەمان دەردەبڕین.
پاراستنی ئارامیی هاووڵاتیان و ئاسایش و سەقامگیریی سلێمانی و هەرێمی کوردستان؛ ئەرکی هەموومانە، بۆیە داواکارین هەموولایەک هاوکارو هەماهەنگ بن بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم ڕوداوە نەخوازراوانە.
هەموو لایەک دڵنیادەکەینەوە سلێمانی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ئارامن و، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەرکردنی ئەو ڕێگرییانەی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هاتونەتە ئاراوە.
بۆ جارێکیتریش داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بێنن و کوردستان نەکەنە قوربانی ململانێکانی خۆیان.
داوا لە وڵاتانی ناوچەکەش دەکەین سلێمانی و کوردستان نەکەنە شوێنی یەکلاکردنەوەی ئەجێندا تایبەتەکانی خۆیان.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی





زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ