وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌لی كار ڕاده‌گه‌یه‌نێت

30.04.2023
جەماوەر نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوو هەلی کاری بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی توندوتیژی دژی ئافرەتان راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە30ی نیسانی 2023 وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی UNHCR پێویستی بە دوو کەسە بۆ رێکخەری پرۆژەی هاوبەش و بەڕێوەبەری زانیاریەکان.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ ئەو دوو هەلی کارە ئەمنەی خوارەوە:

راگەیاندنی دوو هەلی کار
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، دوو هەلی کارکردن رادەگەێنێت.
هەلی کار(١)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی UNHCR پێویستی بە دامەزراندنی (1) یەک کەس هەیە بۆ پۆستی (ڕێکخەری پرۆژەی هاوبەش) بەشێوەی گرێبەست لە پارێزگای هەولێر، بەم مەرجانەی خوارەوە:
1. دەرچووی بەشی ئینگلیزی یان ئەزموونی کارکردنی لەم بوارەدا هەبێت.
2. ئەزموونی کارکردنی لە ٤ ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری بەڕێوەبردنی پرۆژە.
3. ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.
4. زمانی کوردی و ئینگلیزی بزانێت، قسەکردن و نوسین، شارەزایی تەواوی هەبێت لە نوسینی راپۆرت و پڕۆپۆزەل بۆ راییکردنی کارەکان لەگەڵ رێکخراوە نێودەولەتیەکان.
5. نابێت داواکار هیچ پابەندیەکی تری هەبێت، فەرمانبەر نەبێت لە کەرتی حکومی یان تایبەت.
6. پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەکان یان تاوانە ئابرووبەرەکان.
7. کێشەی هاتووچۆی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت.
8. شارەزای تەواوی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس.
9. گرێبەستەکە بۆ ماوەی 8 مانگ دابێت.
10. موچەی مانگانەی لەلایەن رێکخراوی UNHCR دابین دەکرێت، بڕەکەی بەگوێرەی کارەکە دیاری دەکرێت.
11. داواکار پێویستە لەماوەی 7 رۆژ لەڕێکەوتی بلاوکردنەوەکە، CV لە رێگای ئەم ئیمەیەلەوە [email protected] بنێرێت، یان راستەوخۆ بیدەنە پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە پارێزگای هەولێر.
+ ناونیشان/ هەرێمی كوردستان/هەولێر/ 60م نزیك بەرزە پردی ئەكرەم مەنتك/ گەرەكی کۆماری/شەقامی ژمارە (341) كۆڵانی ژمارە (21).
--------------------------
هەلی کار(٢)
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی UNHCR پێویستی بە دامەزراندنی (1) یەک کەس هەیە بۆ پۆستی (بەڕێوەبەری زانیاریەکان) بەشیوەی گرێبەست لە پارێزگای هەولێر، هەیە بەم مەرجانەی خوارەوە:
1. دەرچووی بەشی IT بێت یان ئەزموونی کارکردنی لەم بوارەدا هەبێت.
2. ئەزموونی کارکردنی لە ٤ ساڵ کەمتر نەبێت لە بواری بەڕێوەبردنی زانیاریەکان و IT.
3. ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ ئاوارە و پەنابەران هەبێت.
4. زمانی کوردی و ئینگلیزی بزانێت، قسەکردن و نوسین، شارەزایی تەواوی هەبێت لە نوسینی راپۆرت و پڕۆپۆزەل بۆ راییکردنی کارەکان لەگەڵ رێکخراوە نێودەولەتیەکان.
5. نابێت داواکار هیچ پابەندیەکی تری هەبێت، فەرمانبەر نەبێت لە کەرتی حکومی یان تایبەت.
6. پێشینەی تاوانی نەبێت لە تاوانە گەورەکان یان تاوانە ئابرووبەرەکان.
7. کێشەی هاتووچۆی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان نەبێت.
8. شارەزای تەواوی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر لە بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس.
9. گرێبەستەکە بۆ ماوەی 8 مانگ دابێت.
10. موچەی مانگانەی لەلایەن رێکخراوی UNHCR دابین دەکرێت، بڕەکەی بەگوێرەی کارەکە دیاری دەکرێت.
11. داواکار پێویستە لەماوەی 7 رۆژ لەڕێکەوتی بلاوکردنەوەکە، CV لە رێگای ئەم ئیمەیەلەوە [email protected] بنێرێت، یان راستەوخۆ بیدەنە پرسگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە پارێزگای هەولێر.
+ ناونیشان/ هەرێمی كوردستان/هەولێر/ 60م نزیك بەرزە پردی ئەكرەم مەنتك/ گەرەكی کۆماری/شەقامی ژمارە (341) كۆڵانی ژمارە (21).

زۆرترین خوێندراو