مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆبونه‌وه‌

08.05.2023
جەماوەر نیوز
ئەمرۆ دوو شه‌ممه‌ 8ی ئایاری 2023 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت كۆبووه‌وه‌..
مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێممان کرد و هەردوولا کۆک بووین لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وەزارییەکانی ناو کابینە. هەروەها جەختمان لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆیی کردەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین خوێندراو