وه‌زیری دارایی: ڕاگرتنی نەوت کێشه‌ی بۆ مووچە دروستکردووە

08.05.2023
جەماوەر نیوز
وەزیری دارایی و بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، كۆبوونه‌وه‌. وه‌زیری دارایی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "هیوادارین حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی خۆیان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران ببەنەسەر".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ 8 ـی ئایاری 2023)، ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری و دکتۆر تۆرکیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی رێکكەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت و پشکی هەرێم لە پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی.
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، بنەمای رێکەوتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی چەند خاڵێکیان بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی هەرێم چەسپاندووە.
وه‌زیری دارایی رایشیگەیاند لەم قۆناغەدا ئەولەویه‌تی هەرێمی کوردستان، جێبەجێکردنی رێکكەوتنی هەرێم و بەغدایە وەک خۆی و لەو چوارچێوەیەشدا هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکانی جێبەجێکردووە و چاوەڕێی عێراق و تورکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و چارەسەرکردنی ئەو کێشە سیاسی و تەکنیکییانەی لەبەردەم پڕۆسەکەدا ماون.
 ئاوات جەناب نووری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، راگرتنی نەوت کێشەی گەورەی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستکردووەو هیوادارین حکومەتی عێراق بەڵێنەکانی خۆیان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران ببەنەسەر.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ