ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
ئەمڕۆ هه‌ینی 7ی حوزه‌یران سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە فەرمی دەست لە
سەرۆکایەتی پارتی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدار دەکێشێنێتەوە، له دوای شكستهێنانی له جیابونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌دا، به‌ڵام تێریزا مه‌ی وەکو سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
بەردەوامدەبێت تاوەکو سەرۆک وەزیرانی نوێ دیاریدەکرێت.
لە 24ـی مانگی ئایاری 2019، تێریزا مەی، سەرۆک وەزیرانی
بەریتانیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا راگەێندراوی دەستلەکارکێشانەوەی لە
سەرۆکایەتی پارتی پارێزگاران و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خوێندەوە و رایگەیاند
داوای لێبوردنی له هاوڵاتیانی به‌ریتانیا ده‌كه‌م و ناوبراو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه شكستی هێناوه
له پرۆژه‌ی جیابونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
مه‌ی وتیشی هەموو هه‌وڵێكمدا تا پەرلەمانتاران رازیبکەم
پشتگیری لە رێکەوتنەکەی ب"رێگزیت" بکەن، بەداخەوە نەمتوانی ئەو کارە بکەم ، بەڵام
ئێستا روونە کە بۆ بەرژەوەندی وڵات، باشتروایە سەرۆک وەزیرانێكی نوێ سەرکردایەتی
ئەو هەوڵانە بکات.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا مه‌ی وتی خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم كه دووه‌م ئافره‌تم ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌م وه‌رگرتووه و كۆتا ئافره‌تیش نابم له‌و به‌رپرسیاریه‌تیه.
مەی راشیگەیاند من ئەمڕۆ رایدەگەیێنم لە رۆژی هەینی 7ـی
مانگی حوزەیران دەست لە سەرۆکایەتی پارتی پارێزگاران دەکێشمەوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052