سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەست له‌ كار ده‌كێشێته‌وه‌

20.10.2022
جەماوەر نیوز

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە دوای تەنیا 44 رۆژ مانەوە لەده‌ستبه‌كاربونی دەستی لەکار کێشایەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 20ی تشرینی یەکەمی 2022، لیز ترەس، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەو پۆستە راگەیاند و ئاشکراشی کرد کە شا چارلیسی سێیەمیی لە بڕیارەکەی ئاگادار کردووەتەوە.
لیز ترەسی تەمەن 47 ساڵ لە درێژەی لێدوانه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا وتی بڕیارە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا تاوەکو هەفتەی داهاتوو سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا دیاریی بکات.
هەروەها ترەس وتیشی، "دەزانم بەهۆی دۆخەکەوە ناتوانم ئەو ئەرکە جێبەجێ بکەم کە لەلایەن پارتی پارێزگارانەوە بۆی هەڵبژێردرابووم، هەربۆیە قسەم لەگەڵ خاوەن شکۆ شا کردووە بۆ ئەوەی ئاگاداری بکەمەوە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەم وەکو سەرۆکی پارتی پارێزگاران داوە".

زۆرترین خوێندراو