له‌ ده‌ربه‌ندیخان 5 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كرێت

11.06.2019
جەماوەر نیوز
پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دزیكردن، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌ به‌رزه‌ی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌، 5 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه‌ پاش سكاڵای‌ هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ دزیكردن له‌سنوره‌كه‌، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌ به‌رزه‌وه‌ زانیاری‌ ورد كۆكرایه‌وه‌و توانرا 5 تۆمه‌تبار له‌سنوری‌ قه‌زای‌ ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیر بكرێن.
تۆمه‌تباره‌كان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بریاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ به‌ندن‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌ به‌رزه‌وه‌ په‌راوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌