جەماوەر نیوز
ئیسماعیل سابووری ، هونهرمهند
و گۆرانیبێژی دیاری كورد، بەهۆی نەخۆشییەوە له شاری
سلێمانی كۆچی دوایكرد.
ئێوارهی ئهمرۆ یهك شهممه
16ی حوزهیران ئیسماعیل سابوری بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەنەخۆشخانەی شار لەسلێمانی
كۆچی دوایی كرد.
ئیسماعیل محەممەد ساڵح، ناسراو بە ئیسماعیل سابووری، ساڵی 1956 لە
شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، ساڵی 1979 کۆلێژی هونەرە جوانەکانی
لە تاران تەواو کردووە.
تا ئەو کاتەی لە ئێران بووە 105، گۆرانی تۆمار کردووە و
ئەلبوومێکیشی بەنێوی سەفەرنامەی کوردستان بڵاوکردووەتەوە.
ماوەی چەندین ساڵێكه لەسلێمانی نیشتەجێبووەو له ههرێمی
كوردستان ئەلبومی بیرەوەری بڵاوكردووەتەوە.