ئه‌مشه‌و درێژترین دیارده‌ى مانگ گیران له‌ سه‌ده‌ى 21 روویدا

7/27/2018 9:46:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌م شه‌و له‌هه‌رێمى کوردستان کاژێر 9:24 خوله‌ک   درێژترین و تۆخترین مانگ گیران له‌ سه‌ده‌ى 21 روویدا، که‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌دیارده‌ى مانگ گیرانه‌که‌ نزیکه‌ى 103 خووله‌ک به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌م شه‌و له‌ کاتژمێر 9:22  حوله‌ک له‌ئاسمانى هه‌رێمى کوردستان مانگ ده‌رکه‌وت و دواتر ، ره‌نگى مانگ هێواش هێواش له‌زه‌رده‌وه‌ به‌ره‌و سوور گۆڕا بۆ ئه‌و شێوه‌یه‌ى مانگى خوێناوى ناسراوه‌ و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ درێژترین مانگ گیرانى خوێناوى له‌ سه‌ده‌ى 21دا.

پێشتریش کارگێڕى نیشتمانى ئه‌مریکا بۆ که‌شتیوانى ئاسمانى و بۆشایى ئاسمان رایگه‌یاندبوو که‌ مانگ گیرانه‌که‌ له‌و کاته‌دا رووده‌دات که‌ هه‌ساره‌ى زه‌وى ده‌که‌وێته‌ نێوان خۆر و مانگ و سێبه‌رى زه‌وى بۆ ماوه‌ى یه‌ک کاتژمێر و ٤٣ خووله‌ک به‌ ته‌واوى رووى ده‌رکه‌وتووى مانگ داده‌پۆشێت.

جگه‌ له‌ باکوورى ئه‌مریکا، له‌ به‌شى هه‌ره‌ زۆرى گۆى زه‌وى مانگ گیرانه‌که‌ ده‌بیندرێت و به‌پێى زانیارییه‌کانیش مانگ گیرانه‌که‌ تا دواى کاتژمێر ١ى شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.

وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى که‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند: " له‌ کاژێر 9:30 خوله‌ک تاوه‌کو 1:30 خوله‌کى به‌ره‌به‌یان مانگ له‌ناوچه‌ى سێبه‌رى ته‌واوى زه‌ویدا ده‌بێت، له‌ کاژێر 10:15 تاوه‌کو 12:00 مانگ له‌ لووتکه‌دا ده‌بێت و به‌ته‌واوى له‌نێو سێبه‌رى زه‌ویدا ده‌بێت".
 
له‌ ساڵى 2011 دا مانگ گیرانى هاوشێوه‌ روویدا، به‌ڵام ماوه‌که‌ى که‌متربوو، له‌ دیارده‌ى مانگگیرانى ئێستا مانگیش 403 هه‌زار کیلۆمه‌تر له‌ زه‌وییه‌وه‌ دووره‌.


زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
  • محەمەدی حاجی مەحمود: زۆربەی حزبەکان هەڵبژاردنیان پێخۆش نییە

    26.05.2023

  • محەمەدی حاجی مەحمود: ئەمەریکا و ئەڵمانیا مەشقییان بەهێزەکانمان کردووە

    26.04.2023

  • کۆشکى سپی : ئه‌مه‌ریکا پلانى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توندى هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌که‌ى سه‌ر هێزه‌کانمان له‌ ئوردن

    29.01.2024

  • ڤیدیۆ ... .زیاره‌تکاران به‌ره‌و که‌ربه‌لا بۆ چله‌ى ماته‌مینى ئیمام حسێن

    04.09.2023