سلێمانى ... 9 یانه‌ى شه‌وانه‌ داده‌خرێن

7/27/2018 9:53:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








پۆلیسى سلێماتى رایگه‌یاند له‌ هه‌ڵمه‌تێکى هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى سه‌رچنارو هێزه‌ تایبه‌ته‌که‌ى پۆلیسى سلێمانى و لیژنه‌یه‌کى گه‌شتوگوزار 9 یانه‌ى شه‌وانه‌ داخران .

به‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ،له‌هه‌ڵمه‌تیکى بنکه‌ى پۆلیسى سه‌رچنار به‌هاوبه‌شى هێزه‌ تایبه‌ته‌که‌ى پۆلیسى سلێمانى و لیژنه‌یه‌کى گه‌شتوگوزار بۆ گه‌ڕان و پشکنینى یانه‌ شه‌وانه‌کانى سنورى سه‌رچنارو ڕاپه‌ڕین 9 یانه‌ى شه‌وانه‌ بۆ ماوه‌ى 10 ڕۆژ داخران .

داخستنى ئه‌م یانه‌ له‌ کاتیدایه‌ که‌پابه‌ند نه‌بوون به‌ڕێنماییه‌کانه‌وه‌ و ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند ڕوداوێکى ته‌قه‌کردن له‌وناوچانه‌ ڕویداوه‌ و پێشتریش له‌ویانانه‌دا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر چه‌ندین پارچه‌ چه‌ک و دوو ده‌مانچه‌دا .

هه‌روه‌ها له‌ 17ی7 واتا له‌کاتى ده‌ستپێکردنى هه‌ڵمه‌ته‌که‌وه‌ تا ڕۆژى 27ی7 له‌سنورى گه‌ڕه‌کى سه‌رچنار ته‌نها یه‌ک ڕوداوى شه‌ڕکردن هه‌بووه‌و سه‌رجه‌م تۆمه‌تبارانى ئه‌و ڕوداوه‌ش ده‌ستگیرکراون و ڕوبه‌ڕوى یاسا کراونه‌ته‌وه‌ .



زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
  • محەمەدی حاجی مەحمود: زۆربەی حزبەکان هەڵبژاردنیان پێخۆش نییە

    26.05.2023

  • محەمەدی حاجی مەحمود: ئەمەریکا و ئەڵمانیا مەشقییان بەهێزەکانمان کردووە

    26.04.2023

  • کۆشکى سپی : ئه‌مه‌ریکا پلانى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توندى هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌که‌ى سه‌ر هێزه‌کانمان له‌ ئوردن

    29.01.2024

  • ڤیدیۆ ... .زیاره‌تکاران به‌ره‌و که‌ربه‌لا بۆ چله‌ى ماته‌مینى ئیمام حسێن

    04.09.2023