نێچیرڤان بارزانى و مه‌کگۆرک دۆخى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

7/27/2018 10:06:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى ته‌موزى 2018 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ برێت مه‌کگۆرک نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا بۆ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، جێگرى باڵیۆزى ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا و کونسولى گشتیى ئه‌مه‌ریکا له‌ هه‌رێمى کوردستان و شاندێکى دیپلۆماسیى یاوه‌ریان کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دوا پێشهاته‌کان، پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکوومه‌ت تاوتوێ کران و پێویستیى گفتوگۆیه‌کى جددیتر له‌نێوان‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ پێکهێنانى حکوومه‌ت، ڕۆڵى کاریگه‌رى هه‌رێمى کوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ و بوونى به‌هێزى لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان له‌ به‌غدا، جه‌ختى له‌سه‌ر کرایه‌وه‌، گفتوگۆکانى ئێستاى هه‌ولێر ـ به‌غداشیان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به‌رز نرخاند.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان پوخته‌یه‌کى ده‌رباره‌ى هه‌وڵ و گفتوگۆ‌کانى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌ هه‌ولێر و به‌غدا و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى کوردستان و گفتوگۆى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانى کوردستان بۆ به‌شداریکردن له‌ حکوومه‌تى عێراق پێشکه‌ش کرد، هه‌روه‌ها هیواى فراوانترکردنى گفتوگۆکانى خواست و ئاماده‌ییى هه‌رێمى کوردستانى بۆ ده‌ستپێکردنى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ى که‌ حکوومه‌تى نوێ پێکده‌هێنن، نیشان دا.

هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ فوئاد حوسێن سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و ژماره‌یه‌ک له‌ وه‌زیر و به‌رپرسانى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوون، دوا پێشهاته‌کانى خۆپیشاندانه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق و جێبه‌جێکردنى داواکاریى خۆپیشانده‌ران، پاراستنى ئارامیى ناوچه‌که‌ و به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مه‌ریکا، خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.



زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
  • محەمەدی حاجی مەحمود: زۆربەی حزبەکان هەڵبژاردنیان پێخۆش نییە

    26.05.2023

  • محەمەدی حاجی مەحمود: ئەمەریکا و ئەڵمانیا مەشقییان بەهێزەکانمان کردووە

    26.04.2023

  • کۆشکى سپی : ئه‌مه‌ریکا پلانى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توندى هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌که‌ى سه‌ر هێزه‌کانمان له‌ ئوردن

    29.01.2024

  • ڤیدیۆ ... .زیاره‌تکاران به‌ره‌و که‌ربه‌لا بۆ چله‌ى ماته‌مینى ئیمام حسێن

    04.09.2023