ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
رزگار سید کاکه‌ره‌ش
ئه‌رستو ده‌ڵێت : " ئه‌وه‌ى سروشت ناتوانێ ته‌واوى بکات ، هونه‌ر پێى ده‌گه‌ینێ و ته‌واوى ده‌کات ".
ده‌مێکى زۆر چاوه‌ڕێى ئه‌م هه‌ڤاڵه دێرینانه‌ى هونه‌رمه‌ند و ئاوازدانه‌رى گه‌له‌که‌مان بووم ، ئه‌وانه‌ى له نزیکه‌وه هاوڕێ و دۆست و ئاشناى بوون ، هه‌م وه‌ک بیرهێنانه‌وه‌یه‌کى پڕ له یاد و بیره‌وه‌رى ، هه‌م وه‌ک وه‌فا و ڕێز و خۆشه‌ویستى ... له گۆشه‌ى ڕۆژنامه‌یه‌ک یان له‌وتارێکى رۆژنامه‌وانیدا نووکه قه‌له‌مێک له ژیانى هونه‌رى و به‌رهه‌مه‌کانى که خاوه‌نى زیاتر له 100 هۆنراوه و ئاوازدانه‌ر هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د بخه‌مه‌روو تا هه‌واداران و برا به‌رپرسه‌کانى نێو حکومه‌ت هه‌لێک و کاتێک پێشنیارکه‌ن بۆ پێشکه‌شکردنى خه‌ڵاتى ڕێزلێنان پڕ به شایسته‌ى ماندوبونى ئه‌و هونه‌رمه‌نده بێ ... به‌ڵام به‌داخه‌وه .
بۆ بیرهێنانه‌وه‌ى مێژوو سه‌یرى ووڵاتانى ده‌رووبه‌رکه‌ن هونه‌رمه‌ند ئوم که‌لسوم دواى گه‌وره‌بوونى که‌سایه‌تى ئه‌و هونه‌رمه‌نده له بۆنه و ئاهه‌نگه‌کاندا به‌هۆى ده‌نگه تایبه‌ت و هه‌واداره‌کانییه‌وه نازناوى هه‌ساره‌ى رۆژهه‌ڵات لێنراوه .....!؟
مامۆستا هونه‌رمه‌ند خالقى ده‌ڵێت :" هونه‌ر ئه‌گه‌ر هى نه‌ته‌وه بێت هونه‌رمه‌ند ده‌بێ هه‌ڵقولاوى ناو موعاناتى نه‌ته‌وه‌که بێت "
ئه‌ى ئه‌گه‌ر دارێک به سێبه‌ر و پڕ به‌رهه‌م بێت ، ناخێک پڕ له ئاواز و تێکست و گۆرانى بێ ، هونه‌رمه‌ندێکى گه‌وره و ئوستازێک پڕله ئاوازى ناسک و به‌جۆش بێ ، ده‌نگێکى مۆسیقى و سروشتى شار و گوند و پێ ده‌شته‌کانى کورده‌وارى بێ ، خوێندنێک پڕ له جوانى نیشتیمان بێ ، چێژێکى موزیک و هونه‌ر بۆ هه‌وادارانى که هه‌ست و تێگه‌یشتنى هونه‌ریان هه‌بێ ، ده‌بێت شایه‌نى چ نازناوێک بێ ...؟
سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتنى زیاد ئه‌سعد
سه‌رهه‌ڵدان و ده‌رکه‌وتنى هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعد له هونه‌رى کوردى سه‌رده‌مێکى نوێ و نوێکردنه‌وه بوو ، بۆیه له‌وده‌مه‌وه هه‌وادارێکى زۆر و ته‌واوى له خۆى کۆکردبۆوه له بۆنه و ئاهه‌نگه‌کانى به ده‌نگ و ئاوازه‌کانى جار به جار له هه‌ڵکشان دابوو ... نێوى تازه‌گه‌رى له تێکست و ئاوازه‌کانى گۆرانى کوردى ده‌رده‌که‌وت ، بۆیه ده‌نگى ئه‌م هونه‌رمه‌نده بێگومان له‌گه‌ڵ مۆسیقا قسه ده‌کات ... هێنده‌ى نه‌ماوه بۆ نیو سه‌ده بچێت وه‌ک مامۆستا و ئاواز دانه‌ر و هۆنراوه نووس ... هونه‌رمه‌نده گه‌نجه‌کانى ئه‌و سه‌رده‌مه زۆریان له ئاواز و تێکستى ئه‌م هونه‌رمه‌ند و مامۆستایه سوودمه‌ند بووینه له‌وانه " ئه‌یاد حسێن ، بڵند عبدڵا ، بڵند ئیبراهیم ، دڵێر گه‌رمیانى ، زه‌که‌ریا عبدڵا ، ئه‌ژده‌ر وهبى ، په‌یوه‌ند جاف ، ڕۆژ کریم ، محسین عبدلا ، چۆپى فتاح ... هتد ".
زیاد ئه‌سعه‌د له 1966 له ته‌یراوه له‌دایک بووه
هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د مجید ، له ساڵى 1966 له گه‌رکى ته‌یراوه‌ى شارى هه‌وڵێر له دایک بووه ، مام ئه‌سعه‌دى باوکى کوڕى (مجید ئاغاى گه‌ردیى گوندى دێرێ ) ه ، هونه‌رمه‌ند ده‌رچووى ئاماده‌یى پیشه‌سازى هه‌ولێره ، خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند له سێ براو پێنج خوشک پێک هاتووه ، هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌د ى ره‌حمه‌تى و شه‌هید عبدلرزاق ، هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د له ڕێگاى مامۆستیان ووریا احمد و ماموستاجه‌لال سه‌عیده‌وه دوو گۆرانى له ته‌له‌فزیۆنى که‌رکوک تۆمار کرد به هاوکارى تیپى مۆسیقاى هونه‌رى میلى هه‌ولێر له ساڵى 1983 ... دواتر له ساڵى 1985 له وو‌ڵاتى ئێران بوو ، به‌ڵام له ساڵى 1987 گه‌ڕایه‌وه من له ڕێگاى کاک احمدى براى مامۆستا ڕزگار خۆشناو کاک زیادم ناسیوه .
خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ندکاک زیاد ئه‌سعه‌د له‌روى کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى ماڵى کێخوا پیرۆتى براى شه‌هیدى سه‌رکرده ڕه‌سوڵ مامه‌ند تێکه‌ڵاوى و نزیکبوونه‌وه‌یان هه‌یه ، هه‌ر بۆیه‌ش شه‌هید عبدلرزاق براى له هه‌رێمى شه‌ش لاى فه‌رمانده موحسین بایز بۆته پێشمه‌رگه ، له هاوینى ساڵى 1987 له گوندى هه‌ڵشۆى لاى به‌رده‌پان ناوچه‌ى قه‌ڵادزێ شه‌هید بووه و هه‌ر له‌وێش به خاکیان سپاردوه .
سه‌رده‌مانێک له‌ژێر سته‌مدا بووین ، خه‌باتى ڕێکخستن بیر و باوه‌ڕ و مه‌به‌ست و هه‌گبه و په‌یامێکى له‌گه‌ڵ بوو ... له‌م کاته ڕێکخستن بۆ ئازادى و دیموکراسى و داد و یه‌کسانى و مافى گه‌ل و نیشتیمانێک ، ئیتر بۆ به‌رانگه‌ر بوونه‌وه و بیرکردنه‌وه و ده‌ربازبوون و سڵنه‌کردن له مه‌رگ و دڵ ئازایانه له‌م تاوان و سته‌مه دژى زمان و ژیان و خاک و نه‌ته‌وه‌مان ده‌کرا ، ته‌نیا کارى حیزبى و ئۆرگان و خۆڕێکخستن بوو ، له نێو هه‌ر حیزب و بزوتنه‌وه و جوڵانه‌وه‌یه‌کى نهێنى ، لایه‌نه کوردیه‌کان له شاخه‌وه بۆ شار پڕ مه‌ترسیدار بوو کوڕى جه‌رگبڕ و فیداکار و پێشه‌نگى ده‌ویست ، ئازاره‌کانى گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌نده زۆر بوو دوژمن له خوێن ڕشتن بێباک بوو .
له ناوه‌ڕاستى ساڵانى هه‌شتاکان هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌دم ناسى
نابێت ئه‌وه‌ش له بیرکه‌م ، له ناوه‌ڕاستى ساڵانى هه‌شتاکان هونه‌رمه‌ند هاوتا ئه‌سعه‌دم ناسى که خۆى له ئه‌سڵ نێوى ( کاکه‌ڕه‌شه) ئه‌و زۆربه‌ى پۆسته‌رى شه‌هیدان و بڵاوکراوه‌کان له به‌شى تایب و کۆپى کردنى دائیره‌که‌ى کارى ده‌کرد دووباره کۆپى ده‌کرده‌وه بۆ هه‌ڤاڵه‌کانى ڕێکخستنى ده‌گه‌ڕانده‌وه ، جا نازانم له نه‌هێشتنى تاوانى سیداوه بوو یان له دائیره‌که‌ى نفوسى هه‌ولێر ... له بیرمه 21/10/1988 له هۆڵى ڕ‌ۆشنبیرى ڕێگاى که‌رکوک ساڵوه‌گه‌رى هونه‌رمه‌ندى ناسراوى گه‌له‌که‌مان ماموستا تایه‌ر تۆفیق کرایه‌وه ... ئینجا زانیم ئه‌وه هونه‌رمه‌نده و نێوى هاوتا ئه‌سعه‌ده ...!
دواى ڕاپه‌رین زیاد ئه‌سعه‌دم له نێو ریزه‌کانى حزبى سوسیالست بینیه‌وه
دواى ڕاپه‌رینى خه‌ڵک و ئازادکردنى کوردستان ، کاک زیاد ئه‌سعه‌دم له نێو ریزه‌کانى حزبى سوسیالستى کودستان بینیه‌وه که ئه‌و کات زۆر له‌گه‌ڵ مامۆستا و ڕووناکبیر عبدالرحمان بێلاڤ و کاک برزۆى شه‌هید على هه‌ژار نزیک بوو دواتر تپى مۆسیقاى شه‌هید کاردۆ گه‌ڵاڵى یان دامه‌زراند " زیاد ئه‌سعه‌د سه‌رۆکى تیپه‌که بوو هه‌ریه‌ک له هونه‌رمه‌ندان دانا غه‌نى ، نیزام شوکر ، ماموستاجه‌لال سعیدى ڕه‌حمه‌تى ، محمد عزیز ، پایه‌دار ئۆرگژه‌ن ، جه‌لال شاکر ساز ، مسته‌فا ڕه‌نجه‌ڕۆ کمان ژه‌ن ، ڕه‌حیم زوورنا ژه‌ن ، رزگار مه‌لا عزیز ساز ، زاگرۆز ـ مولود ... هتد " ئه‌ندامى تیپه‌که بوون ، سه‌رقاڵ بوون ڕۆژانه پێکه‌وه ساڵى یه‌که‌م و دووه‌مى دواى ڕاپه‌رین به‌م جۆره به‌رهه‌مه‌کانیان تۆمار ده‌کرد ، بۆ خزمه‌تى خه‌ڵکى ڕاپه‌ڕیوى کوردستان به سروود و په‌یامه‌کانیان ، کاک هه‌نگاو چۆمانى به‌رپرسى یه‌کێتى خوێندکار ولاوانى سوسیالستى کوردستان بوو ، مامۆستا ڕێبوار ئه‌ندامى لقى هه‌ولێر بوو به‌رپرسى باره‌گاو به‌شه‌کان بوو له‌نزیک نقابه و هوتێل شیراتۆن ، چالاکیه‌کان زیاتر بۆ وشیارکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان و پێکه‌وه ژیانى لێبورده‌یى و ته‌بایى و ئاشتى ، جوانى ژیان و فراوانکردنى ئاسۆیه‌کى ڕوون و چه‌ندین په‌یامى تر‌ى برایه‌تى و خۆشه‌ویستى ... !
ده‌توانین بڵێین " دواى ڕاپه‌رین یه‌که‌م هونه‌رمه‌ند بوو چه‌ند سووردێکى پێشکه‌شى هه‌وادارانى کرد له‌وانه " شه‌هید نه‌مره ... ، له سایه‌ى هێزى پێشمه‌گه ... ، دایکى شه‌هید ... ، بۆ کوێ ده‌ڕۆن ... هتد "
به‌شێک له میدیاکان ، گوێ ناده‌نه ئیتیک و پرنسیبه‌کانى ڕاگه‌یاندن
ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندن و میدیاکان له‌م هه‌رێمه ، هه‌ندێک وه‌خت به‌شێک له میدیاکان ، گوێ ناده‌نه ئیتیک و پرنسیبه‌کانى ڕاگه‌یاندن ،بۆ ڕاکێشانى زۆرترین گوێگر و بینه‌ر و خوێنه‌ر په‌نا ده‌به‌نه به ته‌شهیر و شکانى که‌سایه‌تى تاکى کۆمه‌ڵگا ، هێنده خۆ بچوک ده‌که‌نه‌وه له خزمه‌تى که‌سانێک ، هێنده له خزمه‌ت تاکى کورد و پرسه نیشتیمانى و نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان نین ، وه‌ک ئامرازێک بۆ ده‌رخستن و گه‌وره‌کردنى خۆیان ده‌پێکن و ده‌یانه‌وێ .
ئه‌رستو ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ى سروشت ناتوانێ ته‌واوى بکات ، هونه‌ر پێى ده‌گه‌ینێ و ته‌واوى ده‌کات "
بیرمه‌ندێک ده‌ڵێت " سیاسه‌تمه‌داران بۆ شاردنه‌وه ڕاستیه‌کان درۆ ده‌که‌ن ، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندان بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌کانن
هونه‌ر له‌م هه‌رێمه و له کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا به‌ره و ئاڵۆزى و کزبوون ده‌ڕوات ، بۆیه ده‌ڵێن " گه‌ر هونه‌ر نه‌بێت ژیان ده‌وه‌ستێت خۆشى وشادى تێدا نابینرێ . " لاى ئێمه ئه‌م سیى ساڵه ڕق و قینه زیاتر باڵى کێشاوه به سه‌ر کۆمه‌ڵگاى کوردا زۆر به‌داخه‌وه ،که‌هونه‌ریش بێبه‌ش نه‌بووه و پڕشکى بێ‌ئومێدى و ئاڵۆزى و شێواندنى به‌رکه‌وتووه ، به‌هیواى گه‌شاوه‌بونى هونه‌رو رێز‌و شکۆ بۆ هونه‌رمه‌ندانى نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌پاى خزمه‌تکردنیان به‌هونه‌رى میله‌ته‌که‌مان.
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052