ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
رزگار سید کاکه‌ره‌ش
به‌شـــــــى یه‌که‌م
به‌فر و خوێن ...
بۆ شه‌قامى گلۆپ تاک تاک
له ناو گه‌شتى هاوڕێیه‌تی،
خولاینه‌وه ..
ڕووه و چاوى ده‌یان ناپاک
جماین به‌کۆڵ
ڕشاینه‌وه..
کاتێ دیمان
مانگ گیرا بوو...
ئه‌ستێره‌کان، زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕان
ڕێچکه‌ى ئافره‌ت،
خێ ته‌نرا بوو
چه‌قه‌وانه‌ى بێ وێنه‌کان
ئابڕووى ده‌تکان
ڕۆژێ ده‌بێ ..
ئا ئه‌وانه‌ى ڕێمان ده‌گرن
گولله‌ى کاروان ده‌یان پێکێ
ده‌مرن، ده‌مرن
ئینجا شێوه‌ى ...
ووشه‌کانیش له چوار چێوه‌ی
قه‌فى پێوه‌ند، ڕزگار ده‌بن...
کاردۆ
به‌شى یه‌که‌م :
باهه‌مومان پێکه‌وه یادێکى کاردۆ گه‌ڵاڵى شار و سواره‌ى پێشمه‌رگه‌ى شاخ بکه‌ینه‌وه... کاردۆى پارێزه‌ر کادیرێکى چاڵاکى شۆڕشى ئه‌یلول، مرۆڤێکى وره به‌رز و چاونه‌ترس ڕۆڵێکى دیارى له دامه‌زراندنى بزوتنه‌وه‌ى سوسیالیست‌دا هه‌بوو، چالاک و کارا له خه‌باتى ڕێکخستنى بزوتنه‌وه کارى ده‌کرد، توانى کۆمه‌ڵێک خوێندکار و لاوى له هێلى رێکخستنه‌کان کۆبکاته‌وه، ڕۆڵێکى به‌ر چاوى هه‌بوه له وشیارکردنه‌وه و په‌روه‌رده‌کردنى ئه‌و لاوانه ..، جگه له خه‌باتى سیاسى خاوه‌نى گه‌لێک نوسین بوه له هونه‌ر و وێژه‌ى کوردی‌دا، له کۆڕى زانیارى کوردا کارى کردوه و دوو په‌رتوکى به چاپگه‌یاند و بلاویکرده‌وه، عه‌لیشونهه‌ڵگر و زێده‌بایی. چه‌ندان پڕۆژه‌ى ده‌ستنووسى هه‌بووه، به‌نیازى ئه‌وه‌ى له هه‌لێکدا به چاپیان بگه‌ینێ، وه‌ک ده‌ڵێن : دوو کتێبى ده‌سنوسى له‌سه‌ر ( مێژوى قوتابیانى کوردستان ) و (ماتریالیزمى دیالیکتیک ) نوسى بوو، به داخه‌وه پاش شوێن بزرکردنى کاردۆ ئه‌م ده‌ستنوسه به نرخانه‌ش شوین بزر بون. بۆیه لاى خۆمه‌وه حه‌زم ده‌کرد بۆ خوێنه‌رانى به‌ڕێز.. سه‌ره‌تاى نوسینه‌که‌م به شیعرێکى کاردۆ چه‌ند نوسینێکى ده‌سپێ بکه‌م . له مانگى ٢٢/ ٩/ ١٩٧٦ له نوسینێکیدا به وشه‌ى جوان و پێ له‌ماناوه ده‌ڵێ: با قودسیه‌تى ڕۆژنامه‌گه‌رى بپارێزین، له که‌وانه‌ى کارى نوسین و ڕۆژنامه‌دا ده‌ست پاکى پێوانه‌ى به‌رهه‌مى ڕاسه‌قینه و ڕه‌سه‌نن، به‌تایبه‌تى له به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م مه‌یدانه ده‌رفه‌تێکه هه‌ل و مه‌رجى هۆشیارى و ڕ‌ۆشنبیرى لێره ده‌ڕسێکت، مرۆى ڕه‌ند و ئه‌مه‌کمه‌ندبه چاوێکى پیرۆزه‌وه ده‌ڕوانیته ڕۆژنامه ڕێزى نه‌ریت و پێداویستى یه‌کانى ده‌گرێت و ڕۆژنامه‌ى وا ناسیوه که ده‌نگى هه‌قیقه‌تى توێژه‌کانى کۆمه‌ڵه هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵکى به چاوى قێز و بێزه‌وه ده‌ڕوانه ئه‌وانه‌ى سوکایه‌تى ده‌رهه‌ق به قودسیه‌تى ڕۆژنامه و نوسین ده‌که‌ن ...! ( نان بۆ نانه‌وا گۆشت بۆ قه‌ساب ) لێره‌وه نۆره‌ى ئه‌وه‌مان دێت هاوار بکه‌ین، باوکم ئیدى با قه‌له‌م و ده‌فته‌ریش به ده‌ست خاوه‌نه‌کانیانه‌وه بن ...؟ ..هومه‌رمه‌ند، و نوسه‌ر، و کارزان و ڕه‌نجده‌رى ڕه‌سه‌ن، ئه‌و که‌سه‌یه به‌سه‌لیقه‌و قه‌ناعه‌ت و ڕاهاتنه‌وه ته‌رازویه‌کى هاوتا له‌هه‌ڵوێستى به‌کرده‌وه و بیرى ڕاستگۆیى هاوسه‌نگ بێنیه گۆڕێ ..." هه‌روه‌ها له ساڵى ١٩٧٣ له نوسینێکیدا له سه‌ر توێژى قوتابیان ده‌ڵێ : " قوتابیان به‌شێکى گرینگ و پارچه‌یه‌کى گیاندارى کۆمه‌ڵگاى کوردستان پێک دێنن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له شۆڕشى نه‌ته‌وایه‌تى کورد جوتیار، و کرێکار و دۆسته نزیکه‌کانیان زه‌خیره و سوته‌مه‌نى ئه‌و شۆڕشه‌ن، قوتابیانیش له ڕێزى پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ هاڵاوى گێ و گڵپه‌ى شۆڕش ته‌نیون و هه‌میشه ده‌ورى پیرۆزى خۆیان به کرده‌وه ئیسپات کردوه و ئیسپاتى ده‌که‌ن ..، " به‌ڕێز کاک عادل موراد له ئه‌لقه‌ى نۆزده‌م( کوردستانى نوێ) به ناوى ئاسۆى مێژوو ده‌ڵێ : " شه‌هید ساڵح یوسفى له‌هاوینى ١٩٧٥دا داواى چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نهێنى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له کادیره بنچینه‌کانى شۆڕشى کورددا تا‌کو بارودۆخه‌که تاوتوێ بکه‌ن، سه‌ره‌تاى دیداره نهێنییه‌کان له‌م به‌ڕێزانه ده‌ستى پێ‌کرد (عه‌لى عه‌سکه‌ری، ڕه‌سوڵ مامه‌ند، یه‌دوڵلاکه‌ریم فه‌یلی، عه‌بدولڕه‌حمان گۆمه‌شینی، نووره‌دین عه‌بدولڕه‌حمان، دکتۆر خالید سه‌عید، عومه‌ر مسته‌فا ده‌بابه، شێخ محه‌مه‌د شاکه‌لی، نه‌جمه‌دین گلی، موقه‌ده‌م تایه‌رى عه‌لى والی، سه‌ید کاکه سه‌ید ئیسماعیل، سه‌عدى عه‌زیز گچکه، لیوا عه‌زیز عه‌قراوی، مه‌لا ناسیح ئیسماعیل سه‌ید ئه‌حمه‌د، عه‌لى عه‌بدوڵلا عه‌لى (عه‌لى هه‌ژار)، عاره‌ب عه‌بدولقه‌هار (کاردۆ گه‌لاڵی)، له‌ڕێگه‌ى ئه‌مانه‌شه‌وه بارودۆخه‌که له‌گه‌ڵ سه‌دان خه‌باتگێڕدا تاوتوێ کرا، له‌وانه: سه‌ید مه‌جید و محه‌مه‌د به‌حرکه و مام یاسین مسته‌فا گه‌لاڵى و عه‌ریف عوسمان و عه‌ریف سه‌لیم و مامه حه‌مه‌دئه‌مین و ئه‌حمه‌د ماهى و سه‌لیم ئاغۆک و مه‌لا عومه‌رى چل هه‌وێزه و سه‌عد عه‌بدوڵلاو سه‌ید سه‌لیم ڕه‌واندزى و چه‌ندانى دیکه به‌جیا یاخود له‌ڕێگه‌ى که‌سێکى دیکه‌وه، ئیدى بڕیاردرا کادره‌کان رێک بخرێن تاوه‌کو به‌شێوه‌یه‌کى ئاشتیانه به‌گژ رێوشوێنه ره‌گه‌ز په‌رستانه‌کانى رژێمدا بچنه‌وه‌و بڕیاردرا رێکخستنێک به‌ناوى (بزووتنه‌وه‌ى سۆشیالیست دیموکراتى کوردستان) واش بڕیار بوو 1/1/1976 دا بزووتنه‌وه‌که جاێ بدرێت، به‌ڵام ته‌واو نه‌بوونى ئاماده‌کاریى پێویست جاڕدانه‌که‌ى بۆ کاتێکى دیکه دواخست و په‌یوه‌ندیى به‌چه‌ندین کادرى شۆڕشى پێشوو نه‌کرابوو که به نهێنى له
ئۆردوگاکانى په‌ناهنده‌یى له ئێران‌دا مابوونه‌وه ، ده‌زگاى ساواکى ئیران له نزیکه‌وه چاودێرى بارودۆخه‌که‌ى ده‌کردو هه‌ر جموجۆڵێکى دژ به‌بڕگه نهێنیه‌کانى ڕێککه‌وتنامه‌ى جه‌زائیر و ڕ‌ژێمى عێراق سه‌رکوت ده‌کرد ، هه‌ر وه‌ک به‌ڕێز ساڵح یوسفى به نه‌هێنی به‌سکرتێرى حزبه‌که ده‌ستنیشانکرا ، تاڕۆژى تیڕۆڕکردنه‌که‌ى له ڕۆژى 25/6/1980 نه‌یتوانى له به‌غدا ده‌ربچێت .
هه‌ر دوو شه‌هید على هه‌ژار و کاردۆ گه‌ڵاڵى به سه‌رکردایه‌تى هه‌ڵبژێردران ، شێخ مه‌حمه‌د شاکه‌ڵى یش ئه‌ڵقه‌ى په‌یوه‌ندى بوو له نێوان سکرتێر و مه‌کته‌ب سیاسی‌دا که ڕه‌سوڵ مامه‌ند له شاخ سه‌رۆکایه‌تى ده‌کرد و هه‌ریه‌ک له لیوا عزیز عه‌قراوى و مقده‌م تایه‌رى عه‌لى والى و سه‌عد عبدڵا و مه‌حمه‌د ڕحیم خاڵه حاجى و سه‌ید کاکه یاریده‌یان ده‌دا ، حزبى سۆسیالستى کوردستان توانى جه‌ماوه‌رێکى فراوان له شار و لادێکاندا به تایبه‌تى له هه‌ولێر و سلێمانى و که‌رکوک و به‌غدا بۆلاى خۆى ڕابکێشێت به هۆى ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند بوو که هێلى ناوه‌نجییه له نێوان پارتى و یه‌کێتى ...
به‌ڕێز ماموستا ئیسماعیل ته‌نیاى نووسه‌ر په‌رتووکێک به ناوى (کاردۆ گه‌ڵاڵى نووسه‌ر وپاڕێزه‌ر و سیاستمه‌دار ) له 96 له په‌ره پێکهاتوه ساڵى 1997 به ده‌ره‌نگه‌وه پێنج سه‌ت دانه‌ى له چاپ داوه ... وه‌ک خۆى ده‌ڵێ : " له هاوینى ساڵى 1986 وه خه‌ریکى کۆکردنه‌وه و سه‌ر و سوراخکردنى به‌رهه‌مه‌کانى ئه‌م شه‌هیده‌م ... زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى گۆڤار و ڕۆژنامه و بڵاوکاوه‌کانى ساڵانى حه‌فتا و سه‌ره‌تاى هه‌شتاکانم به دواى گه‌ڕان و پشکنینم کردوه ، به ڕاستى ئه‌م کاره له‌و سه‌رده‌مدا ئه‌سته‌م بوو ... بۆ نووسینى بڵاونه‌کراوه‌ش په‌نام بۆ بنه‌ماڵه‌که‌یان و دۆست وهاوڕێیانم بردوه به‌ره‌نجامى ماندووبونه‌که‌م ، ئه‌وه‌نده‌ى به‌رده‌ست ، دڵنیام به‌رهه‌مى هزرى کاردۆ زۆر له‌مه‌زێتره ... ساڵى 86 _ 1988 وویستم بینێرم بۆشاخ تا هه‌ڤاڵانى چاپى بکه‌ن ڕێک نه‌که‌وت ... "
کاردۆ عبدلقه‌هارمسته‌فا گه‌ڵاڵى له ساڵى 1951 ، له گوندى ( که‌ردز) سه به شارۆچکه‌ى قوشته‌په له دایک بووه ، قۆناغى سه‌ره‌تایى خوێندنى له‌م گونده ده‌ست پێ ده‌کا و ناوه‌ندى و ئاماده‌یى له شارى هه‌ولێر ته‌واو ده‌کات ، پاشان ده‌چێته کۆلیژى یاسا له به‌غدا ، ساڵى 1974 که شۆڕش هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه ، خوێندن جێ دێلێ و ڕوو ده‌کاته شاخ ، له نسکۆى شۆڕشیش وه‌ک هه‌زار پێشمه‌رگه و کوادیر ڕوو ده‌کاته‌وه شار و ده‌چێته‌وه هه‌مان کۆلیژ و درێژه به خوێندن ده‌دات ، له ساڵى 1978 دا به سه‌رکه‌وتوى ( یاسا ) ته‌واو ده‌کات ، ده‌بێته پارێزه‌ر و نووسینگه له شارى هه‌ولێر ده‌کاته‌وه ...
کاردۆ بڕواى وابوو هه‌موو مرۆڤێک ده‌کرێ ناو و ناوه‌ڕێکى جیاکاته‌وه له ڕێگاى نیشتیمان و گه‌له‌که‌یدا ، بۆیه له دادگاى هه‌وڵێر ناوى خۆى بۆ( کاردۆ ) گۆڕى ئه‌م ناوه‌ش بۆ زیاتر له 2400 ساڵ پێشتر ده‌گه‌ڕێته‌وه ... که نووسه‌رانى یۆنانى ڕۆم کوردستانیان ناو نابوو کاردۆخیه‌کان ،مه‌به‌ستیان ئه‌م ووڵاته بوو که کاردۆخیه‌کان تێیدا ژیاون ، ئه‌و گه‌ل و هۆزه‌ش نیشتنه‌جێى نێوان چیاکانى دیار به‌کر و نه‌سیبین و زاخۆوه که سنوره‌کانیان به ته‌واوى ئاشکرا و ڕوون نه‌بووه ، له کاتێک له شکرى زه‌ینه‌فونى یۆنانى له خاکى کوردستان زه‌ربێکى کوشنده‌ى به‌رکه‌وت ...
له کاتێک گه‌لى کورد له شۆڕش و تێکۆشان‌دا جێماو بوو ، نسکۆى شۆڕشیش ببووه پرسه و ماته‌م له هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان ، ئه‌و کات زۆر که‌س له کودایه‌تى و شۆڕش سارد بونه‌وه ، که باسى خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تیت بۆ ده‌کردن ، سه‌ریان ژانى پێ ده‌کرد ،
حکومه‌تى به‌عس ئه‌و خێزانه کوردانه‌ى له ئیران ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌کانى باشوورى ئێراقى ڕاده‌گواستن تا ژماره‌یان گه‌یشه 300 هه‌زار که‌س له ساڵى 1976 ، له ڕووى سیاسه‌تى به عه‌ربکردنیش پلانێکى چڕ‌و پڕى داڕێژى بوو له شارى که‌رکوک نزیکه‌ى 100 هه‌زار عه‌ره‌بى هاورده‌ى نیشته‌جێ کرد ... وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌و ڕه‌فتاره ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و ڕاگواستنى به‌کۆمه‌ڵى ئه‌و ڕۆلانه‌ى کورد گه‌ڕابوونه‌وه ، به نه‌هێنى و به جیا چاویان پێک ده‌که‌وت بۆ چاره‌سه‌رێکى به په‌له‌و واقیعانه بۆ کاره‌ساته‌که بدۆزنه‌وه که به سه‌ر جووڵانه‌وه و شۆڕشى کورددا هاتبوو ، ئه‌وه‌بوو خوێنه‌وار وڕووناکبیرانی کوردیش له بیرى هه‌ڵگیرسانى شۆڕشێکى نوێ و پێشکه‌وت ودابوون ، هاوکات ئه‌م شۆڕشه‌ى نسکۆى به‌سه‌رهات به‌ڵام نه‌وه‌یه‌کى نوێ و شۆڕشگێر و ڕ‌ۆشنبیرى پێگه‌یاند و ئاماده‌ى کرد بوو بۆ هه‌ڵاسانى دوژمن و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى شۆڕشى ، گه‌لى کورد به‌درێژاى مێژوو له قۆناغى بزوتنه‌وه‌ى ئازادیخوازیدا هه‌زاران ڕۆڵه‌ى نیشتمانپه‌روه‌رى و شۆڕشگێر و کۆڵنه‌ده‌ر و ماندوونه‌ناسى پێگه‌یڵندوه‌و پێشکه‌شى خاک‌و شۆڕشکه‌ى کردوه .
کاردۆ گه‌ڵاڵى پاڕێزه‌ر یه‌کێکه له‌و سه‌رکرده تێکۆشه‌ر و مانوونه‌ناسانه‌ى که تا دوا هه‌ناسه‌ى ژیانى له ڕێزى تێکۆشه‌رانى ڕێگاى ڕزگارى نه‌ته‌وه‌که‌ى له مه‌یدانى خه‌باتدا کۆڵى نه‌داو گشت ساته‌کانى ته‌مه‌نى بێ گودان و سڵکردن له مه‌رگ ، له جاران به گوڕتر تێهه‌ڵچونه‌وه ده‌ستى به خه‌باتێکى سه‌ختى کوردایه‌تیکرده‌وه ، له سه‌ر بنچینه‌ى سوسیالستى کاته‌کانى ده‌خسته سه‌ر یه‌ک بۆ گه‌ڕان وپه‌یوه‌ندیکردن و به‌سه‌رکدنه‌وه ، تا بسلمێنێ که‌لایه‌نى که‌م هێنده تاکى کورد هۆگرى شۆڕشن ، دوژمن بزانێ شۆڕش به‌مه‌رگ نه‌که‌وتووه و کاروانه‌که‌ى سه‌رلێشواو نییه ، له فه‌رهه‌نگ و مێژوو هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێ شۆڕش و قوربانیدان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه ، کوردیش دیرۆکه‌ى پڕه له سه‌رهه‌ڵدان و تراژیدى و شه‌هید بوونى ڕۆڵه‌کانى ، بۆ به ده‌ستهێنانى مافه ڕه‌واکانی هه‌زاران تێکۆشه‌ر و شۆڕشگێرى کردۆته قوربانى ،ڕه‌نگه لاى که‌سانى ئازادیخواز کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى زۆر گرینگ نه‌بووبێ ، ئه‌وه‌نده‌ى ڕزگارى و ئازادى و مافى مرۆڤ و فکره و ئایدیلۆژیا یان پێشکه‌وتن و به‌ره و پێش چوونى دیموکراسى له جیهانى تازه‌گه‌رى که به سه‌رکه‌وتنى ئازادى گه‌لانى ژێرده‌ست ده‌زانرێ ، بۆیه ئه‌م شێوه خه‌باته‌ش یه‌کده‌گرنه‌وه ده‌بێته هاوده‌نگ و هاوکێشه ، نموونه‌ى ئه‌و که‌سانه له شۆڕشگێرى ڕۆشه‌نبیر له نێوماندا که‌م نین ... هتد !?
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052