ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
رزگار سید کاکه‌ره‌ش
به حوشتریان ووت له کوێوه ڕاستتکه‌ینه‌وه، ووتى : ڕاستکردنه‌وه‌ى چى له سه‌رمه‌وه خواره تا قاچم
عێراق چه‌ند ساڵێکه له خشته‌ى رێکخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى چه‌قیوه و لاپه‌ڕه‌ى ڕه‌شى تۆمارکردوه له گه‌نده‌ڵى ، ڕێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و چاودێریکردنى مافه‌کانى مرۆڤ ئاژانسه تایبه‌تمه‌نده‌کانیش ده‌سه‌ڵاتى سیاسى هیچ ووڵاتێک به‌دیموکراسى له قه‌ڵه‌م ناده‌ن ، که ته‌نها خۆپیشاندانى ڕه‌سمى و حکومى تێدا ببیسن ، زۆر جار له هه‌رێمى کوردستانیش ئه‌مانه دووباره بۆته‌وه ، جا به‌هه‌ر بیانویه‌ک بێت .
گه‌ر چاوێک به مێژووى گه‌لانى دونیا بگێرین به‌ر چاومان ده‌که‌وێ له وو‌ڵاتى هه‌نگاریا بۆ سه‌رده‌مى کۆماریه‌کان ده‌گه‌رێته‌وه له ساڵانى هه‌زار و نۆسه‌د و سیه‌کان ، چۆن گه‌نده‌ڵى په‌کى ئه‌و ووڵاته‌ى خستبوو ، چه‌ند ڕۆژێک پارتى ده‌سه‌ڵات کۆبونه‌وه بۆ چاره سه‌رێک و گه‌نده‌ڵى بنبڕبکات ، له ئه‌نجامى بڕیارى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى دوو ئه‌ندام بڕیاریاندا ...؟
له یاساى هاتوچۆى ڕێگا وبان واته (قانوون مرور) تیژ ڕه‌وى سه‌رپێچى بکه‌ن و به‌ر چاوى خه‌ڵک دادگا بڕیاربدا و حکومى له سێداره‌یان جێ به‌جێ بکه‌ن ، تاکو ببێت به‌په‌ند و عیبره‌ت بۆ میله‌ت و ده‌سه‌ڵات که هیچ که‌سێک له‌سه‌رو یاسادا نیه ، له سێداره‌دانى ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌نگاریا بووه هۆکارى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى ، سه‌روه‌رى یاسا به‌ر قرار بوو .
بۆیه لێره پرسیارێک دێته ئاراوه.. ئایا ده‌سه‌ڵاتدارانى سیاسى له عێراق ، ئه‌و گیان و رووحیه‌تیان تیایه بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى خۆیان بکه نه قوربانیه‌کى مێژوو ، سه‌یرکه‌ن مانگانه به ده‌یه‌ها تۆن پاره‌ى دزراو ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق و به‌غداد ....؟
کینده حه‌ته‌ر، ڕاوێژکارى ڕێکخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بۆ کاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باکورى ئه‌فریقیا، له به‌رلینى ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند " نه‌بوونى ویستى سیاسى و یاسایى له ده‌سه‌ڵات له‌مپه‌رى سه‌ره‌کین له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتن ستراتیژى نیشتمانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له ته‌واوى ناوچه‌که و ووڵاتانیدا."
ڕێکخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له دواى سه‌رى ساڵدا ڕاپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى بڵاوده‌کاته‌وه ، به ڕیزبه‌ندى جیهانى بۆ گه‌نده‌ڵى داموده‌زگاکانى حکومه‌ت له 180 ووڵات ، له خوێندنه‌وه ڕاپۆرته‌که دواى ووڵاتانى ئه‌سکنده‌ناڤیا و نیوزله‌ندا سێ له باشترین ووڵاتن دژ به گه‌نده‌ڵى ، وڵاتانى باشورى سودان و سوریا و سۆماڵ زۆرترین ڕێژه‌ى گه‌نده‌ڵیان تێدایه و عێراق له 157.
کینده حه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند"واسیته و خزم خزمێنه و مه‌حسوبیه‌ت دیارده‌ى کۆمه‌ڵایه‌تین که به هۆى سیسته‌مى سیاسى و لاوازى یاسا به‌هێزتر بوون و ڕێگرن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌کارهێنانى ده‌سه‌ڵات بۆ کار و مه‌به‌ستى تایبه‌ت."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت : " هیچ له وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێشکه‌وتنى به‌رچاویان به‌ده‌ست نه‌هێناوه له دژایه‌تیکردنى گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌کارهێنانى سیسته‌مى سیاسى و پێشێلکردنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بوونه‌ته هۆى زیاترکردنى ڕێژه‌ى گه‌نده‌ڵى و پێشێلکردنى مافى مرۆڤ ، وو‌ڵاتى عێراق سیسته‌مى به‌ڕێوه‌بردنى ووڵات له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شى ده‌سته‌ڵات له نێوان پێکهاته‌کان به‌هۆى ناکۆکى مه‌زهه‌بى لاواز بووه ، گه‌نده‌ڵى گه‌شه‌ى کردووه. " وایکردووه داموده‌زگاکان پڕبکرێنه‌وه به‌و به‌رپرسانه‌ى که دیاریکراون له‌سه‌ر بنه‌ماى لایه‌نگیرى مه‌زهه‌بى و په‌یوه‌ندى تایبه‌تى و دور له تواناى کارکردن.
ئه‌و ده‌زگایانه به‌م شێوه‌یه که‌مترین به‌رپرسیارى گشتى هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵکو له برى ئه‌وه ده‌بنه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ویستى سیاسى و ده‌سته‌ڵاتى گروپه‌کان."دیارده‌ى واسته به یه‌کێک له خراپترین هۆکاره‌کانى بڵاوبوونه‌وه‌ى نایه‌کسانى له‌ناو وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نێت ، له هه‌ر سێ که‌س له ووڵاتانى عه‌ره‌بى ، به‌لایه‌نى که‌مه‌وه که‌سێک خزمایه‌تى و په‌یوه‌ندى تایبه‌تى به‌کارهێناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى خزمه‌تگوزارى گشتى به تایبه‌ت له که‌رته‌کانى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى ، له هه‌مان کاتدا، له پێنج که‌س له‌و ناوچه‌یه به‌لایه‌نى که‌مه‌وه که‌سێک به‌رتیلى داوه بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه.
کینده حه‌تار ده‌ڵێ : " عێراق پێویستى به چاکسازى سیاسى هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنى ڕیشه‌یى لاوازى له سیسته‌مى حکومه‌ت و یاسادانان. بۆ 'هاوڵاتى بوون" دوور له بنه‌ماى مه‌زهه‌بى وسیسته‌مى کۆتا و خزم خزمێنه ده‌بێته هۆى چه‌سپاندنى جیاکردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵاته‌کان یاسادانان و جێبه‌جێکردن و دادوه‌رى و کاراکردنى لێپرسینه‌وه."
دامه‌زرادنى کۆمه‌ڵگایه‌کى مه‌ده‌نى و ئازادکردنى کارى ڕۆژنامه‌وانى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى له‌م ووڵاتانه‌دا، ڕایگه‌یاند، "به‌بێ پارێزبه‌ندى شیاو بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که له داموده‌زگاکاندا گه‌نده‌ڵى ئاشکرا ده‌که‌ن و چالاکوانان و ڕاگه‌یاندن و کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی، مه‌حاڵه چاکسازى گشتى نیشتیمانى ئه‌نجامى هه‌بێت ... وا بڕیاره ڕێکخراوى شه‌فافیه‌تى نێو ده‌وڵه‌تى له‌م ساڵدا له هه‌رێمى کوردستان ئۆفیسێک بکاته‌وه.
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052