شاندێكی حزبی سۆسیالیست سه‌ردانی پارتی كرێكاران ڕه‌نجده‌ران ده‌كات

02.02.2022
جەماوەر نیوز

کاتژمێر ۲ ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲ی شوباتی ۲۰۲۲ شاندێکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە سەرپەرشتی عه‌بدوڵڵا حاجی مەحمود، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بە یاوەری هه‌ڤاڵان حه‌مه‌د سه‌لیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و عادل مەلا ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و مامۆستا باهیر ساڵح، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ،بەبۆنەی ۲۷ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستانەوە سەردانی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبەیان کرد و لە لایەن باپیر کامەلا ،سکرتێری حزب و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیەوە بە گەرمی پێشوازیکران.
لەو سەردانەدا شاندەکەی حزبی سۆسیالیست وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەیان، تیشکیان خستە سەر مێژووی سیاسی و هەڵوێستە نیشتمانیەکانی پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان، لەمبارەیەوە لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە لە سەر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان