
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
لە قۆناغی یەکەم سێ هەزار پارچە زەوی دابەشکراوە، کۆی ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لەو سنوورە 60 هەزار فەرمانبەرن
مەموند عەبدولوەهاب سەرۆکی شارەوانی بەحرکە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەماوەری کوردستان ڕایگەیاند: ئەو زەویانە بەهایان باشە جێگای زۆرباش ئامادە کراون بۆ فەرمانبەران ، لەسنوری شارەوانیان هەموو فەرمانبەران سودمەند بوونە لەوەرگرتنی زەوی
لە ساڵی ٢٠١٠ دابەشکردنی زەوی وەستا بوو و بڕیاردرا ئەوانەی سودمەند نەبوون زەویان بەسەردا دابەش بکرێت
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ سێشەممە لە سنووری شارەوانی بەحرکە زیاتر لە سێ هەزار پارچە زەوی دابەشکرا بەسەر فەرمانبەر و پێشمەرگە دا.
لهلایهكی دیكهوه دانا بۆتانی راوێژکاری بواری خانوبەرە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەماوەری کوردستان ڕایگەیاند: بەهای ئەو زەویانەی دابەشکراون زۆر باشن و لە ڕووی جوگرافیەوە شوێنێکی ستراتیژین
هەر چەند ڕۆژ جارێك سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر تیروپشك بۆ دابەشكردنی زەوی دەكەن و سەرجەم نەخشەكانیش ئامادەن و كارەكان جێبەجێكراون.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی.
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052