ڤیدیۆ ... یانه‌ى ڕیال مه‌رید گۆڵبارانى فه‌نه‌رباخچه‌ى کرد

31.07.2019
جەماوەر نیوز
رێڤان محمد

له‌ جامى ئۆدى یانه‌ى ڕیاڵمه‌درید ساڕێژ برینه‌کانى کرد و گۆڵبارانى یانه‌ى فه‌نه‌رباخچه‌ى کرد و  پله‌ى سێیه‌مى به‌ده‌ستهێنا. 

له‌ یاری دیاریکردنی پله‌ی سێیه‌می جامی ئۆدی دۆستانه‌ ریال مه‌درید ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی فه‌نه‌رباخچه‌ بوه‌وه‌ ویارییه‌که‌ به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ له‌ سودی ریال کۆتاییهات . 

یانه‌ى شاهانه‌ توانى سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و به‌ئه‌نجامى ٥گۆل به‌رامبه‌ر به‌ ٣ گۆڵ له‌یانه‌ تورکیه‌که‌ بباته‌وه‌،گۆڵه‌کانى  ڕیال مه‌درید  که‌ریم بنزیمه‌ توانى هاتریک  تۆماربکات و  دوو گۆڵه‌گه‌ی تریش ناچۆ وماریانۆ دیاز تۆماریان کرد، له‌به‌رامبه‌ر دا سێ گۆڵه‌که‌ی فه‌نه‌رباخچه‌ رۆدریگێز و نه‌بیل درار وئۆزان تۆفان تۆماریان کرد .