كۆریای باكور دوو موشه‌كی ئاراسته‌ی سنوره‌كانی كۆریای باشور كرد

16.08.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ هه‌ینی 16ی ئاب كۆریای باكور دوو موشه‌كی ئاراسته‌ی سنوره‌كانی كۆریای باشور كرد.
ڕاگەیاندنەكانی كوریای باشور ڕایانگەیاند كوریای باكور دوو موشەكی ئاراستەی سنورەكانی كۆریای باشور كردوە و موشەكەكان لە دەریادا كەوتنە خوارەوە، لە ماوەی كەمترلە دوو مانگی ڕابردودا كۆریای باكور پێنچ جار موشەكی ئاراستەی سنورەكانی یابان و كوریای باشور كردوە.
ده‌سته‌ی سه‌ربازی هاوبه‌شی باشور ڕایگه‌یاند موشه‌كه‌كان له‌ ناوچه‌ی نزیك شاری تونغتشون له‌ هه‌رێمی كانغون ده‌ریای رۆژهه‌ڵات كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.
ئەو موشەكە بالیستیانەی كوریای باكور تاقی كردەوە جۆرە موشەكێكی بالیستی نوێیە كە توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمی هەیە و خێرایەكی لە خێرای دەنگ زیاترە.