به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود په‌یامێك ئاڕاسته‌ى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى ده‌كات

16.08.2019
جەماوەر نیوز
به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى كرد به‌بۆنه‌ی 73 هه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود هاتووه‌" پارتى دیموکراتى کوردستان هێزێکى کاریگه‌ر و گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ گۆڕه‌پانى خه‌بات و تێکۆشاندا ، هیوادارین 16 ئاب ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان ببێته‌ هانده‌رێک بۆ‌ به‌هێزبوونى هه‌رێمى کووردستان و یه‌کڕیزى نێوماڵى کوردستان".

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی به‌ڕێز محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود بۆ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی:

به‌ڕێز جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانى
به‌ڕێزان ئه‌ندامانى مه‌کته‌بی سیاسی پارتى دیموکراتى کوردستان
بە بۆنه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ به‌ڕێزتان و مه‌کته‌بی سیاسی و له‌و ڕێگه‌یشه‌وه‌ له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانى پارتى دیموکراتى کوردستان ئه‌که‌ین.
دامه‌زراندى پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ ڕۆژانێکدا که‌ هێشتا وێرانکاریه‌کان و ته‌پوتۆزى جه‌نگى دووهه‌مى جیهانى به‌سه‌ر جیهانه‌وه‌ نه‌ڕه‌ویبوه‌وە وه‌ک یه‌که‌م حزب کوردى له‌ بوارى نه‌ته‌وه‌ى نیشتیمانیدا ئه‌لف و بێى سیاسه‌تى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بوو که‌ بزووتنه‌وه‌ى کوردایه‌تى و ماوه‌یه‌ک سه‌رکوت کرابوو وه‌ به‌رده‌وام بوونى و له‌و ڕێگه‌یه‌شدا خه‌باتى به‌رده‌وام و خوێنکى زۆرى به‌خشیوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌و دوایانه‌دا له‌ شه‌ڕى داعشدا ڕۆڵێکى به‌رچاوى هه‌بووه‌ و چه‌ندین خوێنى به‌خشیوه‌ به‌ نیشتیمان.
پارتى دیموکراتى کوردستان هێزێکى کاریگه‌ر و گه‌وره‌ى هه‌یه‌ له‌ گۆڕه‌پانى خه‌بات و تێکۆشاندا ، هیوادارین 16 ئاب ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان ببێته‌ هانده‌رێک بۆ‌ به‌هێزبوونى هه‌رێمى کووردستان و یه‌کڕیزى نێوماڵى کوردستان و هێزه‌ سیاسیه‌کان تا له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ خزمه‌تى زیاترى هاووڵاتیانى کوردستان بکات
محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود
16 ئابى 2019
گوڵەخانە