هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریه‌كانی له‌سه‌ر یاریگای به‌سره‌ ئه‌نجامده‌دات

20.08.2019
جەماوەر نیوز
به‌فرمی یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا له‌پاڵاوتنی جامی جیهانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌سره‌ یاریه‌كانی ئه‌نجامبدات.
دكتۆر ئه‌حمه‌د ریاز، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق ڕایگه‌یاند یه‌كێتیی تۆپی پێی جیهان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 20ی ئاب به‌ نووسراوی به‌فه‌رمی ئاگاداریكردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنه‌كانی سه‌ركه‌وتن بۆ جامی جیهانی ساڵی 2022 و پاڵاوتنه‌كانی جامی ئاسیای 2023 بۆ عێراق له‌سه‌ر یاریگه‌ی به‌سره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پێشتر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ وڵاتانی تر یارییه‌كانی پاڵاوتن و خوله‌كانی ئه‌نجاده‌دا.