وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان گه‌ڕانه‌وه‌و پێدانه‌وه‌ى قه‌رزى وه‌زاره‌ت تاوتوێ‌ ده‌کات

21.08.2019
جەماوەر نیوز

 

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 21ى ئابى 2019 ، به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رى گشتى دیوان سه‌رپه‌رشتى کۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى قه‌رزى گه‌ڕاوه‌ى وارسى شه‌هیدانى کرد .

له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌رێکار وشیوازه‌کانى پێدانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆى شه‌هیدان و نه‌هێشتنى رۆتین و زوتر رێکخستنه‌وه‌ى کاره‌کان بۆ رایکردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان 

له‌روه‌شه‌وه‌ وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان بڕیاریدا به‌شۆرکردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌کان بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌کان بۆ باشتر خزمه‌تکردنى که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفاکراوان وزیندانیانى سیاسى.