وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان پێشوازیکرد له‌سه‌رۆکى زانکۆى ستارفۆرد

21.08.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 21ى ئابى 2019 ،به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازیکرد له‌سه‌رۆکى زانکۆى ستارفۆرد که‌به‌مه‌به‌ستى پیرۆبایى سه‌ردانى به‌رێزیان کردبوو.

له‌ دیدارێکدا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان ئه‌نفاکراوان وبَڕاى به‌خێرهاتنى سه‌رۆکى زانکۆى ستارفۆرد ،جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى زانکۆکان کرده‌وه‌ وه‌ک ناوه‌نده‌نێکى زانستى و ئه‌کادیمى بۆ به‌رهه‌مهێنانى که‌سانى پسپرۆو شاره‌زا له‌بواره‌ جیاوازه‌کاندا بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنى کۆمه‌ڵگاو خزمه‌تکردن به‌ هه‌رێمى کوردستان .

وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان ئه‌نفاکراوان ته‌ئکیدى له‌هه‌وڵه‌کانى گشت لایه‌ک کرده‌وه‌ بۆ سه‌رکه‌وتنى حکومه‌ت و جێبه‌جێ کردنى به‌رنامه‌ى نوێى حکومه‌ت و پێشکه‌ش کردنى باشترین خزمه‌تگوزاریی به‌هاوڵاتیان و که‌سوکارى شه‌هیدان وزیانلێکه‌وتاون و زیندانیانى سیاسى و سه‌جه‌م چین وتوێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا.

لاى خۆشیانه‌وه‌ سه‌رۆکى زانکۆى ستارفۆرد دواى ده‌ربڕینى پیرۆزبایى ،هیواى سه‌رکه‌وتنی بۆوه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدانو ئه‌نفالکراوان خواست وهه‌ماهه‌نگى و پشتیوانى خۆی بۆ خزمه‌تکردن به‌که‌سوکارى شه‌هیدان دوپاتکرده‌وه‌.