وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان پێشوازی له‌ لیوا کارزان شه‌قڵاوه‌یى ده‌کات

21.08.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 21ى ئابى 2019 ،به‌رێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌دیوانى وه‌زاره‌ت پێشوازیکرد له‌لیوا کارزان شه‌قڵاوه‌یى که‌به‌مه‌به‌ستى پیرۆبایى سه‌ردانى به‌رێزیان کردبوو.

له‌ دیدارێکدا به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان ئه‌نفاکراوان وبَڕاى به‌خێرهاتنى  لیوا کارزان شه‌قڵاوه‌یى ،ئاماژه‌یدا به‌رۆڵ و قاره‌مانیه‌تى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و هێزه‌کانى پاراستنى ئه‌من و ئاسایش له‌هه‌رێمى کوردستان که‌ ئه‌رکێکى نیشتمانى گه‌وره‌یان له‌ئه‌ستۆ گرتووه‌ .

وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان ئه‌نفاکراوان ته‌ئکیدى له‌هه‌وڵه‌کانى گشت لایه‌ک کرده‌وه‌ بۆ سه‌رخستن وجێبه‌جێ کردنى به‌رنامه‌ى حکومه‌تى نوێ  و پێشکه‌ش کردنى باشترین خزمه‌تگوزاریی به‌هاوڵاتیان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان وهێزه‌کانى ئه‌من و ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان و که‌سوکارى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى و سه‌جه‌م چین وتوێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا.

لاى خۆشیانه‌وه‌ لیوا کارزان شه‌قڵاوه‌یى پیرۆزبایى گه‌رمى ئاراسته‌ى به‌رێز وه‌زیرى شه‌هیدان کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنی بۆ خواست و پشتیوانى خۆی دوپاتکرده‌وه‌.