وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى داڕشتنى پلانى چوارساڵه‌ى وه‌زاره‌ت کۆبووه‌وه‌

22.08.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌  22 ى ئابى 2019 به‌ڕێز  عه‌بدوڵا حاجى محمود وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى داڕشتنى پلانى چوارساڵه‌ى وه‌زاره‌ت کۆبووه‌وه‌.

له‌کۆبونه‌وه‌که‌د اوه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان سوپاس و ده‌ست خۆشى له‌ لیژنه‌ى داڕشتنى پلانى چوارساڵه‌ى وه‌زاره‌ت کردو داواى کرد کاره‌کان خێراتر بکرێن  بۆ ئه‌وه‌ى پێش کۆتایى هاتنى واده‌که‌ى که‌ مانگى ئه‌یلوله‌ پێشکه‌ش به‌ سه‌رۆکایـه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بکرێت .

وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ئه‌وله‌ویه‌تى کاره‌کانیان خزمه‌تکردن و باشکردنى بژێوى که‌سوکارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسیه‌ له‌ ژێـر  رۆشنایى هێڵه‌ گشتیه‌کانى کابینه‌ى نوێ حکومه‌تى هه‌رێم .