به‌ ڤیدیۆ ... سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نیوزیله‌ندا له‌ نێو هۆڵی په‌رله‌مان شیر به‌ منداڵێك ده‌دات

23.08.2019
جەماوەر نیوز
تریفۆر مالارد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی نیوزیله‌ندا له‌ دوا دانیشتنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌ كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنی په‌رله‌مانی ده‌كرد، منداڵێكی له‌ باوه‌شدا بوو و شیری پێ ده‌دا.
له‌ دانیشتنی  ڕۆژی چوار شه‌ممه‌21ی ئاب تریفۆر مالارد ، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ كاتی سه‌رۆكایه‌تیكردنی دانیشتنه‌كه‌دا شیریشی به‌ به‌ منداڵێكی شه‌ش هه‌فته‌یی ده‌دات و له‌ باوه‌شی خۆیدا ده‌یلاوانده‌وه‌.
ئه‌و ئه‌و منداڵه‌ كوڕی په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ بوو، كه‌ مۆڵه‌تی باوكایه‌تی ته‌واو بووبوو و گه‌ڕابوویه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی.
no