وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان کۆبوه‌وه‌

05.09.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلول به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجى مه‌حمود، وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان كۆبووه‌.
 له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ده‌ست خۆشی له‌ كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان كرد و وتیشی گرنگه‌ له‌ رووی راگه‌یاندنه‌وه‌ گرنگی زیاتر بدرێت به‌ پرسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی .
 به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان داواشیکرد هه‌وڵی زیاتر بده‌ن له‌پێناو ناساندنی جینۆساید گه‌لی كورد به‌ دونیای ده‌ره‌وه‌ .